دوو گەڕەکى سلێمانى دەگرێتەوە
گۆڕانكارى له‌ به‌رنامه‌ى موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كاندا ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 20/12/2018‌ :: 2398‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكەكانی بەكرەجۆی تازە و كۆن دەكاته‌وه‌، كە بەرنامەی موەلیدە ئەهلییەكان گۆڕانكاریی تێداكراوە و لە ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه‌ لەكاتژمێر (4) ئێوارە بۆ (12) شەو كاردەكەن.


له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ كۆپییه‌كى بۆ دواڕۆژ نێردراوه‌، بەڕێوەبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكەكانی بەكرەجۆی تازە و كۆن دەكاته‌وه‌، كە بەرنامەی موەلیدە ئەهلییەكان گۆڕانكاریی تێداكراوە و لەئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌وه‌ لەكاتژمێر (4) ئێوارە بۆ (12) شەو كاردەكەن، كه‌ پێشتر له‌ كاتژمێر (5)ى ئێواره‌ كاریان ده‌كرد.

سەبارەت بەبەرنامەی كارەبای نیشتمانیش راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ده‌ڵێت: طرۆژانە لە (12)ی شەو بۆ (4)ى ئێوارەی رۆژی دواتر بەدوو گروپ كارەبا وەردەگرنط.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانیش داوا لە خاوەن موەلیدەكانی ئەو سنوورە دەكات كە پابەندبن بەم بەرنامەیه‌ ببن.

ئا/ س.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure