رێكخراوەكان داوای بایكۆتكردنی فەیسبوک دەكەن

هەواڵ / جیهان :: 19/12/2018‌ :: 236‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
لە نامەیەكدا ژمارەیەكی زۆری رێكخراوەكانی تایبەت بە بەرگریكردن لە مافە مەدەنییەكان داوای بایكۆتكردنی زیاتری فەیسبووكیان كرد لە سەرتاسەری جیهاندا.


ئەو نامەیە كە دوێنێ‌ ئاراستەی مارك زۆكەر بریج دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتی فەیسبووك كرا، داوای دەستلەكاركێشانەوەی ناوبراویان كرد لە پۆستەكەی.

پێگەی فەیسبووك رووبەڕووی كۆمەڵێك كێشەی گەورە بووەتەوە وەك هاككردن، هەروەها رەخنەی ئەوەیشی لێدەگیرێت كە رێوشوێنی توند ناگرێتەبەر لە دژایەتیكردنی هەواڵە درۆكان.

یەكێك لەوانەی نامەكەیان واژۆكردووە كۆمەڵەی نیشتمانی پشتیوانیكردنی رەنگاوڕەنگەكانە كە بەرگریی دەكات لە مافی رەشپێستەكان. كۆمەڵەی ناوبراو لەو نامەیەدا داوا دەكات ماوەی هەفتەیەك بایكۆتی فەیسبووك و ئینستیگرام بكرێت.

هەرچەندە زەحمەتە بزانرێت ئاستی بەدەنگەوەچوونی ئەم داوا كارییە چەندە و چۆنە، چونكە فەیسبووك نزیكەی 2.3 ملیار بەكارهێنەری هەیە لەسەرتاسەری جیهاندا، بەڵام كۆمەڵێك كۆمپانیا و كەسایەتی بەناوبانگ پشتگیریی خۆیان بۆ ئەو داواكارییانە راگەیاندووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure