نرخى دۆلار به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین

هەواڵ / ئابوری :: 19/12/2018‌ :: 7276‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوەڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ی کانونی یەکەمی 2018 نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رده‌وامبوو له‌ دابه‌زین و 100 دۆلار به‌ 119.875 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: پاشنیوەڕۆى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى زیاترى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100دۆلار به‌ 119.875 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.050 دینار بوو.

ماوه‌یه‌كه‌ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار جۆرێك له‌ سەقامگیرى پێوه‌ دیاره‌ و له‌ 29 ى تشرینى دووه‌مه‌وه‌ بۆ ئه‌و نرخه‌ دانه‌به‌زیوه‌ كه‌ 100 دۆلار به‌ 119.900 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. 

ئا: سیروان محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure