داواده‌كرێت سێ كه‌س له‌یاساى لێپرسینه‌وه‌ و دادوه‌رى به‌ده‌ربكرێن

هەواڵ / عێراق :: 19/12/2018‌ :: 229‌ جار بینراوە

تاگ :: داد عێراق

دواڕۆژ، محه‌مه‌د عه‌لى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له‌ نوسراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى باڵاى نیشتمانى لێپرسینه‌وه‌ و دادوه‌رى كردوه‌، داواده‌كات به‌ پێى یاساى ده‌سته‌كه‌یان سێ كه‌س له‌ لێپرسینه‌وه‌ به‌ده‌ر بكات.

به‌ پێى ئه‌و نوسراوه‌ كه‌ ژماره‌ (م.خ.1491/25)ى به‌روارى (11-12-2018)ى له‌سه‌ره‌، محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم, وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق واژۆى كردوه‌، داواده‌كات به‌پێى ئه‌حكامه‌كانى ماده‌ى (12)ى یاساى ژماره‌ (10)ى ساڵى 2008ى ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌ و دادوه‌رى سێ كه‌س كه‌ ناوه‌كانیان هاتووه‌، به‌ده‌ر بكات و لێپرسینه‌وه‌ نه‌یانگرێته‌وه‌.

ئه‌و سێ كه‌سه‌ پێكدێن له‌ هه‌ره‌یه‌كه‌ له‌(فارس یه‌حیا جومعه‌ ئه‌حمه‌د سامه‌ڕائى، سفیان محه‌مه‌د حسێن جه‌میل قه‌یسى، حازم محه‌مه‌د رازى عه‌لى شوه‌یلى)ین.

له‌وباره‌یه‌وه‌ فارس به‌كوع، وته‌بێژى رەسمى و ئه‌ندامى ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌ و دادوه‌رى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئه‌و نوسراوه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و سێ كه‌سه‌ به‌ر یاساى لێپرسینه‌وه‌ و دادوه‌رى نه‌كه‌ون.

رونیشى كرده‌وه‌: یاساكه‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى داوه‌ته‌ وه‌زاره‌ته‌كان كه‌ هه‌ر كه‌س و كارمه‌ندێكى وه‌زاره‌ته‌كەیان به‌شیاوى بزانێت، داوا بكات كه‌ له‌ لێپرسینه‌وه‌ى ده‌سته‌كه‌ به‌ده‌ر بكرێت.

وته‌بێژى ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه‌ و دادوه‌رى، ئه‌وه‌شى وت: "هێشتا ده‌سه‌ته‌كه‌ له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ بڕیارى نه‌داوه‌، چونكه‌ هێشتا به‌ دۆسیه‌كانیاندا نه‌چووینه‌ته‌وه‌".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure