دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 19/12/2018‌ :: 3663‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ی کانونی یەکەمی 2018 له‌ کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار نزمبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120.050 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌راورد به‌ دوێنێ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار نزمبوونەوەی كه‌مى بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 50 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، لە کاتێکدا دوێنێ سێشەممە 100دۆلار بە 120هەزار و 100 دینار  فرۆشرا.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 50 دینارە. 
100 یۆرۆ بە 136 هەزار و 500 دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 151 هەزار و 500 دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 11 هەزار و 750 دینارە.
100 لیرە بە 22 هەزار و 500 دینارە.

دوێنێش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 100 دینار بوو. 
100 یۆرۆ بە 136 هەزار و 750 دینار بوو. 
100 پاوه‌ن بە 151 هەزار دینار بوو.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 12 هەزار دینار بوو.
100 لیرە بە 22 هەزار و 500 دینار بوو.

ئا: سیروان محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure