به‌ ژماره‌: موعجیزه‌ى ئابورى چین له‌ 40 ساڵدا

هەواڵ / ئابوری :: 19/12/2018‌ :: 668‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دواى 40 ساڵ له‌ پرۆژه‌ سیاسییه‌كه‌ى "چاكسازیی و كرانه‌وه‌" كه‌ دینگ چیاو بیگ پێشه‌واى چین رایگه‌یاند، چین بوو بە هێزێكى ئابوورى زه‌به‌لاح، جگه‌ له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، هیچ وڵاتێكى دیكه‌ ناتوانێت ململانێى بكات.

ئه‌م ژمارانه‌ش روونیده‌كەنه‌وه‌ كه‌ چۆن چین بووه‌ هێزێكى زه‌به‌لاحى ئابوورى.
 
-42- 
ژماره‌ى چەند هێندەبوونی قه‌باره‌ى ئابوورى چین له‌نێوان ساڵانى 1980-2017 كه‌ به‌هاكه‌ى له‌ 305 ملیار دۆلاره‌وه‌ زیادیكردوه‌ بۆ 12.7 تریلیۆن دۆلار.

-620- 
ژماره‌ى ملیاردێره‌كانى چینه‌، به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى "هورون ریپورت" كه‌ له‌ شه‌نگهاى ده‌رده‌چێت، دامه‌زرێنه‌رى كۆمپانیاى "عه‌لى بابا" له‌پێشه‌وه‌ى ملیاردێره‌كاندایه‌ به‌ 39 ملیار دۆلار.

-1-
چین یه‌كه‌مه‌ له‌ قه‌باره‌ى هه‌نارده‌كردن له‌سه‌ر ئاستى جیهان، ساڵى 2017 چین به‌به‌هاى 2.49 تریلیۆن دۆلار كاڵاوشتومه‌ك و خزمه‌تگوزارى هه‌نارده‌كردوه‌، زیاتره‌ له‌ قه‌باره‌ى هه‌نارده‌ى ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا كه‌ له‌ پله‌ دووه‌مدایه‌، له‌كاتێكدا ساڵى 1980 قه‌باره‌ى هه‌نارده‌ى چین 21 ملیار دۆلار بووه‌.

-10.2-
تێكڕاى رێژه‌ى گه‌شه‌ى ئابوورى چینه‌ له‌نێوان ساڵانى 1980 – 2016.

-168-
به‌هاى وه‌به‌رهێنانى بیانییه‌ له‌ چین، له‌ ساڵى 2017 له‌ كاتێكدا ساڵى 1980 هیچ نه‌بووه‌.

-216-
به‌هاى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى چین له‌ ده‌ره‌وه‌ لەساڵى 2016دا بڕى 216 ملیار دۆلار بووه‌.

-90-
قه‌باره‌ى زیادبوونى به‌كاربردن و خه‌رجى ماڵان بووه‌، له‌نێوان ساڵانى 1980-2016 كه‌ له‌ 49 ملیار دۆلاره‌وه‌ به‌رزبوه‌ته‌وه‌ بۆ 4.4 تریلیۆن دۆلار.

-5-
قه‌باره‌ى زیادبوونى غازى دووه‌م ئۆكسیدى كاربۆنه‌ له‌نێوان ساڵانى 1980-2016، به‌وپێیه‌ى گه‌شه‌ى ئابوورى به‌ زیانى ژینگه‌یی روونادات.

-1.39 ملیار-
1.39 ملیار ژماره‌ى دانیشتوانى چین بوو له‌ ساڵى 2017 له‌كاتێكدا ساڵى 1978 ژماره‌ى دانیشتوان 963 ملیۆن كه‌س بووه‌، ساڵى 1979 حكومه‌تى چین بڕیارى یه‌ك مناڵى بۆ خانه‌واده‌كان خسته‌بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ سنوردانان بۆ زیادبوونى خێراى ژماره‌ى دانیشتوان، به‌ڵام ساڵى 2015 به‌هۆى زۆربوونى ژماره‌ى به‌ساڵاچووان و كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى مناڵان و گه‌نجان، بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

-76-
تێكڕاى ته‌مه‌ن بووه‌ له‌ چین له‌ ساڵى 2016 له‌كاتێكدا ساڵى 1979 تێكڕاى ته‌مه‌ن 66 ساڵ بووه‌.

-4-
تێكڕاى رێژه‌ى نه‌خوێنده‌وارى 2010 رێژه‌ى 4%ی دانیشتوانى چین بووه‌، له‌كاتێكدا ساڵى 1982 بڕى 22% بووه‌.

ئا: سیروان محه‌مه‌د
پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure