گفتوگۆى نێوان ئه‌مریكا و تاڵیبان بۆ پرسی ئاشتی بەردەوامە

هەواڵ / جیهان :: 19/12/2018‌ :: 158‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
رۆژی سێشه‌ممه‌ 18ى كانونى یه‌كه‌م، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان رایانگه‌یاند: گفتوگۆكانى نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و لێپرسراوانى تاڵیبان  به‌رده‌وام بوون به‌ مه‌به‌ستى ئاماده‌كارى بۆ گفتوگۆى ئاشتى له‌ ئه‌فغانستان.

دوێنێیش گفتوگۆكان چڕبووبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر چاره‌نووسى هێزه‌ بیانییه‌كان و ئه‌گه‌رى وه‌ستاندنى شه‌ڕ بۆ ماوه‌ى 6 مانگ. 

ئه‌م گفتوگۆیانه‌ كه‌ له‌ ئه‌بوزه‌بى ئه‌نجامده‌درێن، ماوه‌ى 3 رۆژ به‌رده‌وامده‌بن، سێیه‌مین وتووێژه‌ له‌ نێوان زاڵماى خه‌لیل زاد، نێردراوى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و وه‌فدى تاڵیبان له‌ چوارچێوه‌ى چه‌ند هه‌وڵێكى دیپلۆماسیدا كه‌ ئه‌مساڵ چڕبوونه‌وه‌ بۆ كۆتایهێنان به‌و شه‌ڕه‌ى ماوه‌ى 17 ساڵه‌ له‌ ئه‌فغانستان به‌رده‌وامه‌.

دوێنێ شاندێكى تاڵیبان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانى سعودیه‌ و پاكستان و ئیمارات كۆبوونه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خه‌لیل زاد گفتوگۆ بكه‌ن كه‌ له‌ مانگى ئه‌یلولى رابردووه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى هه‌وڵه‌كانى واشنتۆن ده‌كات.

چه‌ند لێپرسراوێكى بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان ده‌ڵێن :"شانده‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ گوشار ده‌كات بۆ چه‌سپاندنى ئاگربه‌ستێكى 6 مانگى و رێككه‌وتن له‌سه‌ر چه‌ند نوێنه‌رێكى تاڵیبان كه‌ به‌شداریى بكه‌ن له‌ حكومه‌تێكى كاربه‌ڕێكه‌ردا له‌ ئه‌فغانستان".

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure