نه‌خۆشخانه‌ی وێست ئاى لە هەولێر ئاگری گرت

هەواڵ / کوردستان :: 18/12/2018‌ :: 2972‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: ئاگر له‌ نه‌خۆشخانه‌ی وێست ئاى له‌ هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تائێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانى نه‌زانراوه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ئاگر له‌ نهۆمى چواره‌مى نه‌خۆشخانه‌ى وێست ئاى تایبه‌ت به‌ چاو له‌ هه‌ولێر كه‌وته‌وه‌ و له‌لایه‌ن تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه‌ هه‌وڵى كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ ده‌درێت.

شێخ كافى عه‌بدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: دواى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌، به‌ڵام تائێستا زیانه‌كانى نه‌زانراوه‌.

له‌باره‌ى هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌، شێخ كافى وتى: "تائێستا هۆكارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ دیار نییه‌".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure