به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 18/12/2018‌ :: 301‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ی كانوونى یه‌كه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌هاى دینار دابه‌زى و لیره‌ش بەرزبوەوە و به‌هاى تمه‌نیش كه‌مێك هاته‌ خواره‌وه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: "له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لەسلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زى و گۆڕانكارى به‌سه‌ردا نه‌هات و 100 دۆلار به‌ 120.050 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120.150 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.150 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.050 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە .990.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 995.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.030.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 535 لیره‌.
- دوێنى  دووشـەممە: 100 دۆلار به‌ 537 لیره‌ بوو.


ئا: سیروان محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure