پارتی و یه‌كێتیی راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 18/12/2018‌ :: 620‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆتاییهات و راگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌.

هەردوو شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌: ئەمرۆ 18/12/2018 وەفدی دانوستانكاری یەكێتی‌و پارتی لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی، یەكەم كۆبوونەوەی گفتوگۆكردن لەسەر قۆناغی پاش هەڵبژاردن‌ و بابەتە گرنگەكانی پەیوەست بە دۆخی هەرێمی كوردستان‌ و ناوچەكە ئەنجامدا.

رونیشی ده‌كه‌نه‌وه‌: كەش‌وهەوای گفتوگۆكان ڕاشكاوانە، بەرپرسیارانە‌ و دۆستانە بوون، تێیدا بیروبۆچوونی هەردوولا ئاڵوگۆڕكرا، لەسەر پرۆسەی گفتوگۆ و هەرچی زیاتر هەماهەنگی بۆ بەهێزتركردنی دامەزراوە دەستوریی‌ و یاسایی‌ و ئیدارییەكانی هەرێمی كوردستان‌ و خزمەتی زیاتری گەلی كوردستان‌ و هەنگاونانی جددی بۆ كاری پێكەوەیی. 

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: هەردوولا جەختیان لەبەردەوامی كۆبونەوەكان كردەوە و لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبونەوەی دیكە ئەنجام دەدرێت.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure