كه‌شناسى بڕى بارانبارینى ئه‌مساڵى به‌راورد به‌ساڵی رابردوو ئاشكراكرد

هەواڵ / کوردستان :: 18/12/2018‌ :: 3442‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
بەڕێوەبەرایەتى گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایکرد، ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو زۆرترین رێژه‌ى بارانبارین له‌ سه‌نته‌رى پارێزگاكانی دهۆك و سلێمانى تۆماركراوه‌ و ڕێژه‌ى ئاستی بارانبارینی ئه‌مساڵیش به‌راورد به‌ ساڵى ڕابردوو له‌ ئاستێكى زۆر به‌رزدایه‌.


به‌ پێى داتاو ئاماره‌كانى كه‌شناسی، جیاوازى برى باران بارینى ئه‌مساڵ به‌ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو به‌م شێوه‌یه‌ : ئه‌مساڵ هه‌ولێر 253 ملم باران زیاتر له‌ ساڵی رابردوو باریوه‌ ، سلێمانى 327 ملم باران زیاتر له‌ ساڵی رابردوو باریوه‌ ، پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ 273 ملم باران له‌ ساڵی رابردوو زیاتر باریوه‌ ، كه‌ركوك 219 ملم باران زیاتر ساڵی رابردوو باریوه‌ ، دهۆك 333 ملم باران زیاتر بووە لە ساڵی رابردوو.

به‌و پێیه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاى دهۆك و سلێمانى به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو رێژه‌ى باران بارینه‌كه‌ى زۆر زیاتر بووه‌و به‌گشتیش رێژه‌ى باران بارین له‌ چوار پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان و کەرکوک بڕه‌كه‌ى هه‌زار و 100 ملم له‌ ساڵی رابردوو زیاتر باریوه‌.

بڕى باران بارینى ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ پارساڵ به‌م شێوه‌یه‌ :
پار                                       ئەمساڵ
هه‌ولێر 62 ملم                       315 ملم
سلێمانى 116 ملم                    443 ملم
دهۆك 56 ملم                         390 ملم
كه‌ركوك 18 ملم                      237 ملم
هه‌له‌بجه‌ 63    ملم                   337 ملم     

به‌شى پێشبینییه‌كان له‌ بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم له‌ ڕاگه‌یاندراوێكه‌یدا، بڕى باران بارینى له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوودا بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك لەشارى هەولێر 14.6 ملم باران باریوە لە سلێمانى 58.7ملم، لە دهۆک 7.7 ملم ، له‌ کەرکوکیش 20 ملم، پارێزگاى هەڵەبجەشە 50.5 ملم باران باریوە.

بڕى باران بارین له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوو له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانى هه‌رێم :

پ: ئەڤین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure