ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ورده‌كاریى پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 17/12/2018‌ :: 149‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
سه‌ردێڕى هه‌واڵه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ى كانونى یه‌كه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- یه‌كێتى ته‌ئكید ده‌كاته‌وه‌: شه‌راكه‌تى راسته‌قینه‌
- راگه‌یه‌ندراوى مه‌كته‌بى راگه‌یاندن بۆ كۆچى دوایى مامۆستا مسته‌فا ساڵح كه‌ریم
- ئوسترالیا قودس وه‌كو پایته‌ختى ئیسرائیل داده‌نێت
- لوبنانییه‌كان وڵات جێهده‌ێڵن
- ناسنامه‌یه‌كى كۆنى فلادیمیر پوتین دۆزرایه‌وه‌

خه‌بات:
- به‌غدا 557 ملیار دینار پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستانى لایه‌
- بوودجه‌ى گشتى عێراق ئه‌مساڵ په‌سه‌ند ناكرێت
- سه‌ید محه‌مه‌د سه‌روچاوه‌یى .. رۆژنامه‌نووسى دێرینى (خه‌بات) كۆچى دوایى كرد
- له‌ ساڵى داهاتووه‌وه‌ مینحه‌ و ئیمتیازاتى كه‌سوكارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسیى هاوتاى حكومه‌تى فیدراڵ ده‌كرێت
- نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس مسته‌فا ساڵح كه‌ریم له‌ ته‌مه‌نى 85 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد
- مه‌ترسى رووخان له‌سه‌ر درێژترین پردى عێراق هه‌یه‌
- كۆنترۆڵى جۆریى ده‌رمان له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌ ڤیدیۆیه‌ك روونكردنه‌وه‌ ده‌دات
- قایمقامییه‌تى هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك مێردمنداڵ ده‌ستگیر ده‌كات
- بۆ پاراستنى خه‌ڵكى گه‌رمیان له‌ باران و لافاو كۆپته‌ر گه‌یه‌نرایه‌ ناوچه‌كه‌

رووداو:
- شاندى پارتى به‌ نه‌خشه‌ رێگایه‌ك ده‌چێته‌ سلێمانى
  * ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ورده‌كاریى پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌ستپێده‌كات
- یه‌كێتى ژنێك ده‌كاته‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان
- كاره‌كانى رێهات عه‌زیز ده‌كرێنه‌ ئه‌لبووم
- خاوه‌نى ڤى ئاى پییه‌كه‌ى هاتووچۆى هه‌ولێر: 18 ده‌ڵاڵ و چه‌ند پارێزه‌رێك بوونه‌ هۆى راگرتنى خزمه‌تگوزاریى خێرا
- قوبرس خه‌ونى كۆچبه‌رانى كورد له‌گۆڕ ده‌نێ
- پێشمه‌رگه‌ى رۆژ ده‌چنه‌وه‌ رۆژئاواى كوردستان
- سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ (رووداو): تا كۆتایى ئه‌مساڵ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ په‌سه‌ند ده‌كه‌ین
- ره‌ققه‌ و مووسڵ به‌ شیشى كوردستان ئاوه‌دان ده‌كرێنه‌وه‌
- ساڵانه‌ 120 هه‌زار تۆن مزره‌مه‌نى له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌كارده‌برێ .. 99%ى هاورده‌یه‌
- مۆڵه‌تى هاورده‌كردنى ده‌رمان له‌ كوالیتى كۆنترۆڵ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌ .. وه‌زاره‌تى بازرگانى ده‌یكات به‌ ئۆنلاین
- وڵاتانى كه‌نداو له‌ ئه‌سه‌د نزیك ده‌بنه‌وه‌

هه‌ولێر:
- قه‌باره‌ى بازرگانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان 33% هه‌ڵكشاوه‌
- دواى ساڵێك و دوو مانگ له‌ داخستنى رێگه‌ى دهۆك بۆ شنگال و زوممار كرایه‌وه‌
- عێراق له‌برى سوپاس، به‌ پرۆژه‌ یاسایه‌ك ئاماده‌كارى بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات
- بارانبارینى به‌خووڕ زیانى 20 ملیار دینارى له‌ هه‌رێمى كوردستان داوه‌
- ئه‌مڕۆ رۆژى ئاڵایه‌ .. له‌ ته‌واوى شار و شارۆچكه‌كانى كوردستان ئه‌و رۆژه‌ به‌رز راده‌گیرێت
- له‌ ماوه‌ى مانگێكدا 139 هه‌زار گه‌شتیار له‌ ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل هاتووچۆیان كردووه‌
- رووسیا ئاماده‌یى نیشاندا سه‌باره‌ت به‌ په‌یماننامه‌ى چه‌كى ناوه‌كى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بكات

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure