بەرگری شارستانی سلێمانی خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

هەواڵ / کوردستان :: 17/12/2018‌ :: 1773‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو بەهۆی بارانبارینەوە دروستنەبووە و هێزەكانیشیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

رێكان جەمال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی بارانبارینەوە هیچ حاڵەتێكی دروستبوونی لافاو لە سنووری سلێمانی دروستنەبووە و هێزەكانیشیان لە ئامادەباشیدان بۆ هاوكاری هاووڵاتیان لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراودا.

ناوبراو دوو رێنمایی دایە هاووڵاتیان بۆ بەرگرتن لە لافاو یان لە كاتی دروستبوونی مەترسیدا و وتی: "داوا لە هاووڵاتیان دەكەین سەری مەنهۆڵی بەردەم ماڵەكانیان دانەپۆشرێت  تا لافاو دروست نەبێت، لە كاتی دروستبوونی هەر رووداوێكیش پەیوەندی بە ژمارە 115وە بكەن".

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و ئەمڕۆش لە ئیدارەی گەرمیان خوێندنی ئێواران كرایە پشووی رەسمی.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure