ڤیدیۆ: سوتانی ماڵێک لەچەمچەماڵ دەبێتەهۆی گیان لەدەستدانی سێ منداڵ

هەواڵ / ڤیدیۆ :: 16/12/2018‌ :: 10440‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بەختیار شەریف
ئەمشەو 16ی کانونی یەکەمی 2018 بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکی قەزای چەمچەماڵ سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دایکیشیان برینداربووە.


لوقمان حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری بنکه‌ی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: "ئەمشەو له‌ گه‌ڕه‌کی ئاسوده‌ی قه‌زای چەمچەماڵ به‌هۆی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌ ماڵێکدا 4 ئه‌ندامی خێزانێک سووتان".

وتیشی: "به‌وهۆیه‌وه‌ سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوە و دایکیشیان بریندارە کە لەئێستادا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌مان کردوە، لێکۆڵینه‌وه‌ش له‌ رووداوه‌که‌ به‌رده‌وامه‌".

ئه‌یوب حەمه‌ غه‌ریب، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: "بەهۆی ئه‌و ئاگرەوە دایکێک و سێ منداڵ سوتاون مناڵەکان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ته‌رمه‌کانیان ره‌وانه‌ی پزیشکی دادی سلێمانی ده‌کرێت".

وتیشی: "دایکەکە ناوی (سێوە قادر)ەو تەمەنی 23 ساڵە، منداڵەکانیش (دارین دیار) تەمەن پێنج ساڵان، (کارین دیار) تەمەن دوو ساڵان و (دەروون دیار) تەمەن یەک ساڵ و نیو بوون کە گیانیان لەدەستداوە و دایکیشیان رەوانەی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی دەکرێت".

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure