تورکیا: ترەمپ بەڵێنی رادەستکردنەوەی گولەنی داوە

هەواڵ / جیهان :: 17/12/2018‌ :: 149‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرای دەکات: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رەجەب تەیب ئەردۆغانی ئاگاداکردووەتەوە کە واشنتن کار لەسەر ئەوە دەکات فەتحوڵا گولەن رادەستی ئەنقەرە بکاتەوە.


ئاژانسی رۆیتەرز لێدوانێکی مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیای بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا دەڵێت: "لە کۆبوونەوەی لوتکەی 20 لە ئەرجەنتین، ترەمپ بە ئەردۆغانی وت، ئەوان کار لەسەر ئەوە دەکەن گولەن و ئەوانی دیکە رادەست بکەنەوە".

کۆشکی سپی کە چەندین ساڵە رادەستکردنەوە گولەن رەتدەکاتەوە بەهۆی ئەوەی هیچ بەڵگەیەکیان لەبەردەست نییە بۆ تێوەگلانی ناوبراو لە کودەتاکەی 2016، تائێستا بە رەسمی وەڵامی ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی تورکیای نەداوەتەوە.

ئا: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure