ڤیدیۆ: نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى "سه‌ختى" دڵ له‌ سلێمانى ئه‌نجامدرا

هەواڵ / کوردستان :: 16/12/2018‌ :: 2257‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى "سه‌خت" و ده‌گمه‌نى دڵ له‌ به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى دڵ/ سلێمانى ئه‌نجامدرا و پزیشكانیش ده‌ڵێن: نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌.


نه‌خۆشه‌كه‌ كه‌ كچێكى گه‌نجى ته‌مه‌ن 19 ساڵ بووه‌، به‌ده‌ست ئاوسانى شاخوێنبه‌ر ناڵاندویه‌تى و له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه‌ له‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى "سه‌خت"دا كه‌ ماوه‌ى هه‌شت كاتژمێرى خایاندووه‌ شاخوێنبه‌ر و زمانه‌ى شاخوێنبه‌رى بۆ گۆڕدراوه‌.

نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ له‌لایه‌ن (د. شكار ره‌ئوف حاجى سه‌عید) و به‌ هاوكارى (د. دیار شیروان) و تیمێكى پزیشكى و كارمه‌ندانى به‌شى نه‌شته‌رگه‌رى دڵ ئه‌نجامدراوه‌.

به‌پێى ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى له‌ به‌شه‌كه‌وه‌ به‌ دواڕۆژ گه‌یشتووه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ بارى ته‌ندروستى جێگیره‌ و پاش مانه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر له‌ به‌شى چاودێرى ورد ره‌وانه‌ى ماڵه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

داڕشتنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure