نه‌وه‌یه‌كى سەرۆکی مۆریتانیا به‌ رووداو گیانی لەدەستدا

هەواڵ / جیهان :: 16/12/2018‌ :: 159‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
نەوەی محەمەد ولد عەبد عەزیز،ى سەرۆکی مۆریتانیا لە نزیک شاری (نواکشوت)ی پایتەخت لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا.


بەپێی میدیاكان: سەرلەبەیانی دوێنێ شه‌ممه‌ (به‌در)ى نەوەی سەرۆکی مۆریتانیا لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا و ژنەکەشی برینداربوو و برایە نەخۆشخانەی سەربازی نواکشوت.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان هاوسه‌رى قوربانیه‌كه‌ لەگەڵ بارهەڵگرێکی قورس پێكیانداداوه‌ و لەهەمان رووداویشدا کچە تەمەن سێ ساڵەکەیان گیانی لەدەستدا.

دەوترێت برینەکانی هاوسەرەکەی بەدر سەخت نیە و پێویست بە نەشتەگەری ناکات.

ساڵی 2015-ش كوڕێكى سەرۆکی مۆریتانیا بەناوی (ئەحمەد) لە تەمەنی 24 ساڵیدا بە رووداوێکی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.

وەرگێڕان: هیڤی فەرهاد
پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure