مه‌كته‌بى سیاسى پارتى كۆده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 16/12/2018‌ :: 343‌ جار بینراوە

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
وابڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ مه‌كته‌بى سیاسى پارتى له‌باره‌ى سه‌ردانیكردنیان بۆ لاى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ كۆببێته‌وه‌.

به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ، وابڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ى كانونى یه‌كه‌م مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌مه‌به‌ستى دیاریكردنى واده‌ى سه‌ردانیكردنى شاندى دانوستانكارى حزبه‌كه‌یان بۆ لاى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ورده‌كارى به‌رنامه‌ى پارتى بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسى پێكهێنانى حكومه‌ت، كۆببێته‌وه‌.

دواڕۆژ زانیویه‌تى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى به‌ ئاماده‌بوونى ئه‌ندامانى شاندى دانوستانكارى پارتى ده‌بێت و هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانى و مه‌سرور بارزانی به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

هه‌فته‌ى ڕابردوو شاندى باڵاى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى له‌باره‌ى پرسى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبوونه‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure