حزبی شیوعی له‌سه‌ر بۆردومانه‌كانی توركیا هاته‌ده‌نگ

هەواڵ / کوردستان :: 15/12/2018‌ :: 296‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ
حزبی شیوعی کوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كامپی مه‌خمور ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: دەستێوەردانی تورکیا لە کاروباری ناوخۆیی کورستان بەردەوامە بەتایبەتی جموجۆلەکانی بالۆیزخانەی تورکیا لە کاروباری شاری کەرکوک.


له‌و به‌یاننه‌مه‌یه‌دا مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کورردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: حزبمان ھێرشی سەربازی و دەستێوەردانی بیانی و لەوانەش ھێرش و ھەڕەشە و دەستێوەردانی تورکیا ریسوا و تاوانبار دەکات و داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتی دەکات کە سنورێک بۆ ئەم ھێرش و دەستێوەردانە دابنێت.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:
حزبی شیوعی کوردستان پەلامار و ھەرەشەکانی تورکیا ریسوا و تاوانبار دەکات


جارێکی دیکە حکومەتی تورکیا پەلاماری درندانەی خۆی دژ بە گەلی کوردستان و سەروەری خاکەکەی ئەنجام دا ، فرۆکە جەنگییەکانی خاکی کوردستانی باشوریان بۆردومان کرد و ئەمجارەیان تەنھا بۆردومانەکەی لە بازنەی سنوردا نەمایەوە و ھێرشەکە کەمپی ئاوارەکانی مخموری گرتەوە و چەندین شەھیدی سڤیلی لێکەوتەوە، جگە لە بۆردومان کردنی چیای شەنگال، کە ھەردوو ناوچەکە لە ژێر کۆنترۆلی حکومەتی عێراقدایە. ئەم ھێرشەش ھاوکاتە لەگەل ھێرشەکانی حکومەتی تورکیا بۆ بەکارھێنانی ھێزی سەربازی بۆ رۆژھەلاتی فورات.

ھاوکات لەگەل ئەمەشدا دەستێوەردانی تورکیا لە کاروباری ناوخۆیی کورستان بەردەوامە بەتایبەتی جموجۆلەکانی بالۆیزخانەی تورکیا لە کاروباری شاری کەرکوک.

حزبمان ھێرشی سەربازی و دەستێوەردانی بیانی و لەوانەش ھێرش و ھەرەشە و دەستێوەردانی تورکیا ریسوا و تاوانبار دەکات و داوا لە کۆمەلگای نێودەولەتی بەتایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتی دەکات کە سنورێک بۆ ئەم ھێرش و دەستێوەردانە دابنێت.

لە ھەمان کاتدا ئەم رەوشە وا دەخوازێت کە لایەنە کوردستانییەکان ھەلوێستی نیشتمانییان یەکخەن، و داکۆکی لە بەرژەوەندی نیشتمانی گەلی کوردستان بکەن،حکومه تی کوردستان  و حکومه تی فدرال سه روه ری نیشتمانی بپاریزن.

مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کورردستان
١٤ی دیسمبەری ٢٠١٨



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure