دۆلار دابه‌زى و تمه‌نیش به‌رزبووه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 15/12/2018‌ :: 6046‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ی كانوونى یه‌كه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و تمه‌نیش كه‌مێك به‌زبووه‌وه‌و لیره‌ش دابه‌زى.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لە سلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى  به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120.275 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120.300 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.300 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.275 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.015.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.000.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.050.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 536 لیره‌.
- دوێنى پێنجشـەمــــمە: 100 دۆلار به‌ 533 لیره‌ بوو.


ئا: سیروان محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure