دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
بۆ به‌رچاوڕوونى له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان چاوه‌ڕێى كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى له‌گه‌ڵ پارتى ده‌كات و ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتیمانى ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت: له‌پاش ئه‌وه جڤاتى گشتى و نیشتمانى كۆده‌بنه‌وه و بڕیارده‌ده‌ن به‌شداربین له حكومه‌ت یاخود ببینه ئۆپۆزسیۆن.
دوو مانگ و نیوى ته‌واو به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا تێپه‌ڕبووه، به‌ڵام هێشتا هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت له سه‌ره‌تادایه.
هه‌ریه‌ك له پارتى و یه‌كێتى وه‌ك براوه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه بڕاوه‌ته‌وه كه دوو لایه‌نى سه‌ره‌كى حكومه‌تى داهاتوو ده‌بن، لایه‌نى براوه‌ى سێیه‌میش كه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان-ه ئه‌گه‌رچى تائێستا خۆى یه‌كلانه‌كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام واپێده‌چێت مه‌یلى زیاترى به‌لاى به‌شداریكردن له حكومه‌تدا هه‌بێت.
چالاكى موهه‌ندیس، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، به دواڕۆژى وت: ئێمه چاوه‌ڕێى دانیشتنى ره‌سمى ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ پارتى بۆ ئه‌وه‌ى به‌رچاوڕونى ته‌واومان هه‌بێت له‌باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت، دواتر كۆبوونه‌وه‌ى ناوخۆیى خۆمان ده‌كه‌ین.
وتیشى "له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى جڤاتى گشتى و نیشتمانى جه‌خت له‌سه‌ر ئهوهدهكهینهوه به‌شداربین له كابینه‌ى داهاتووى حكومه‌ت یاخود ببینه ئۆپۆزسیۆن، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره بده‌ین ده‌بێت به‌رچاوڕونى ته‌واومان هه‌بێت بۆ هه‌ردوو ئه‌گه‌ره‌كه".
چوارشه‌ممه‌ى رابردوو پارتى و گۆڕان له‌سه‌ر ئاستى باڵا له هه‌ولێر كۆبوه‌وه، به‌ڵام واده‌رده‌كه‌وێت له كۆبونه‌وه‌كه‌دا زیاتر بابه‌ته گشتییه‌كان تاوتوێكرابن نه‌ك ورده‌كارى.
چالاكى موهه‌ندیس، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا: "له كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتى و گۆڕان باسى پۆست و پشك پشكێنه نه‌كراوه، به‌ڵام پارتى پێى باش بووه ئێمه به‌شداربین له حكومه‌ت".
جه‌ختیشى كرده‌وه: "ئێمه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى نیشتمانى و خزمه‌تگوزار گرفتمان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكى سیاسى نیه و هه‌ر لایه‌نێك به‌پێى سه‌نگى خۆى قبوڵمانه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان سه‌باره‌ت به مهرجهكانیشان رونیكرده‌وه: "ده‌مانه‌وێت هه‌رێمى كوردستان ده‌ستوورێكى خۆى هه‌بێت و سیستمێكى په‌رله‌مانیمان هه‌بێت و ئیداره‌ى ئه‌م وڵاته بكات نه‌وه‌ك حزب و عه‌شره‌ت و بنه‌ماڵه، پێویسته سه‌رۆكى هه‌رێمیش له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت و حكومه‌تیش خزمه‌تگوزار بێت و خزمه‌تى خه‌ڵك بكات و هاوڵاتیان له‌و ئه‌زمانه قوتار بكات كه بۆیان دروستكردوون".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، ساڵح ژاژڵهیى، جێگرى سه‌رۆكى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، به دواڕۆژى وت: "پارتى وه‌فدێك دروستده‌كات بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت و بڕیاره سه‌ردانى هه‌موو لایه‌نه‌كان بكات، كه‌ى هاتن بۆ لاى گۆڕان و به‌رچاومان رون بوو دواى ئه‌وه جڤاتى گشتى و نیشتمانى كۆده‌بینه‌وه و بڕیارده‌ده‌ین به‌شداربین له حكومه‌ت یاخود ببینه ئۆپۆزسیۆن".
جه‌ختیشى كرده‌وه: "خانه‌ى راپه‌ڕاندن ناتوانێ تاكلایه‌نانه بڕیاربدات به‌شدارى بكه‌ین له حكومه‌ت یان نا، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتى كۆتا لاى جڤاتى نیشتمانییه و بڕیارى له‌باره‌وه ده‌دات".
له یه‌كه‌م ئه‌زمونیدا له كابینه‌ى هه‌شته‌م، گۆڕان به‌شدارى نیوه‌ى ته‌مه‌نى حكومه‌تى كرد و دواتر له‌لایه‌ن پارتییه‌وه كارى وه‌زیره‌كانیان هه‌ڵپه‌سێردرا، له‌و ئه‌زمونه‌وه گۆڕان به‌رنامه‌ى حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارى وه‌زیره‌كانى وه‌ك یه‌كێك له مه‌رجه‌كانى به‌شدارى ده‌بینێت
ژاژڵهیى، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا: "ئه‌وه‌ى به‌لاى ئێمه‌وه گرنگه بزانین به‌رنامه‌ى كابینه‌ى داهاتووى حكومه‌ت چى ده‌بێت بۆ باشكردنى گوزه‌رانى خه‌ڵك و تاچه‌ند ده‌یه‌وێت شه‌فاف بێت له داهاتهكاندا، ئنجا ئێمه به‌پێى قه‌باره‌ى خۆمان ئه‌گه‌ر بڕیارماندا به‌شدارى له كابینه‌ى داهاتوو بكه‌ین داواى پۆسته‌كان ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "ئه‌وه‌ى به‌لاى ئێمه‌وه گرنگه هه‌ر پۆستێك داواى ده‌كه‌ین له حكومه‌تدا به‌كردار كارى تێدا بكه‌ین، بۆ نمونه وه‌زیرێك وه‌ربگرین له‌و وه‌زاره‌ته‌دا بڕیار به‌ده‌ست ئه‌و بێت، پێشموایه ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى حكومه‌ت هه‌بێت دوو جێگر هیچ گرنگ نیه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر پۆستێكمان وه‌رگرت له حكومه‌ت رێگرى نه‌كرێت له‌وه‌ى وه‌كو حزبێك به‌رنامه‌ى خۆمان بۆ خه‌ڵك جێبه‌جێ بكه‌ین".
داڕشتنه‌وه: شیروان شه‌ریف