شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فر و باران هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 15/12/2018‌ :: 17625‌ جار بینراوە
پله‌كانى گه‌رما به‌رێژه‌ى 3 تاوه‌كو 4 پله‌ى تر داده‌به‌زێت

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار 
بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی ‌هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ سبه‌ى شه‌وه‌وه‌ شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فر و باران پارێزگاكانى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌ و ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وامده‌بێت.


فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ى كانوونى یه‌كه‌م به‌ دواڕۆژى راگەیاند: سبه‌ى له‌ كاته‌كانى شه‌ودا شه‌پۆلێكى بارانبارین هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و سه‌ره‌تا له‌ پارێزگاى دهۆك ده‌ستپێده‌كات.

وتیشى: "دواتر رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه‌ به‌تایبه‌تى ناوچه‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: پێشبینده‌كرێت له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى هه‌رێم به‌فرببارێت و پله‌كانى گه‌رما به‌رێژه‌ى 3 تاوه‌كو 4 پله‌ى تر داببه‌زێت.

له‌باره‌ى كاتى كۆتایهاتنى شه‌پۆله‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كه‌شناسى هه‌رێم وتى: "شه‌پۆله‌كه‌ تاوه‌كو رۆژى چوارشه‌ممه‌ 19ى كانوونى یه‌كه‌م كاریگه‌رییه‌كانى به‌رده‌وامده‌بێت و دواتر نامێنێت".

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure