رێكخراوێك داوای قەدەغەی راوكردنی جۆرە باڵندەیەك دەكات

هەواڵ / کوردستان :: 14/12/2018‌ :: 536‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
رێكخراوێكی بواری كشتوكاڵ داوادەكات رێگری لە راوكردنی ریشۆڵە بكەن و ده‌ڵێت: چونكە ئەو باڵندەیە دەبێتەهۆی خواردنی چەندین مێرووی زیانبەخش و بۆ ئه‌مه‌ش كه‌مپینێك سازده‌كات.


رۆژیار سیروان، له‌ رێكخراوی گروپی كشتوكاڵی ARD ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى كانونى یه‌كه‌م، بە دواڕۆژی وت :"بەمەبەستی رێگریكردن لە راوكردنی باڵندەی ریشۆڵە وەك یەكەم چالاكی گروپەكەیان بە هەماهەنگی قایمقامیەتی سلێمانی و بۆ پاراستنی كشتوكاڵی ناوچەكە لە فەوتان، بەپێویستیانزانیوە هەڵمەتێكی هۆشیاری و رێگری لە راوكردنی ریشۆڵه‌ رابگەیەنن".

وتیشى :"سروشتی ئەو باڵندە كۆچەرییە كە لە ئوسترالیاوە روودەكاتە ناوچەكە وایه‌ كه‌ دەبێتەهۆی خواردنی چەندین مێرووی زیانبەخش بە زەوی، بەڵام بەهۆی راوكردنی پێشەوای ئەو باڵندانە، جوتیاران ناچاردەبن جۆرێك ماددەی كیمیایی بەكاربهێنن كە لە جیهاندا قەدەغە كراوە و لە ئایندەدا وەك ژەهر دەڕژێتە روبارەكان، نمونەش بۆ ئەو كردارە ئەوەی لەناو روباری فورات روویدا كە بەهۆیەوە بە سەدان هەزار ماسی له‌ناوچوون".

چالاكوانى رێكخراوه‌كه‌ ئاشكراشیكرد: كەمپینەكەیان لە رۆژی چوارشەممەوه‌ دەستیپێكردووە و تا كۆتایی وەرزی هاتنی ریشۆڵە دەخایەنێت واتە تا مانگی سێی ساڵی داهاتوو، بۆ ئەو مەبەستەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هۆشیاری بڵاودەكەنەوە، هەمانكات سیمینار و ۆركشۆپیش ئەنجام دەدەن.

داڕشتنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure