ئامه‌د: به‌هۆى مه‌ترسى رودانى لافاو-ه‌وه‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێك ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 13/12/2018‌ :: 8519‌ جار بینراوە
به‌نداوى (كراڵ كزى) له‌ ناوچه‌ى (ئییل)ى سه‌ر به‌ پارێزگاى ئامەد

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ
ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ 13ى كانونى یه‌كه‌م، یه‌كێك له‌ ده‌رگاكانى به‌نداوى (كراڵ كزى) له‌ ناوچه‌ى (ئییل)ى سه‌ر به‌ پارێزگاى ئامەد به‌ هۆى لێشاوى بارانه‌وه‌ روخا، مه‌ترسى روودانى لافاویش له‌ ناوچه‌كه‌دا درووستبووه‌.


به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ى كه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ شارى ئامه‌د-ى له‌ باكورى كوردستان گرتووه‌ته‌وه‌، ئه‌مشه‌و یه‌كێك له‌ ده‌رگاكانى به‌نداوى (كراڵ كزى) كه‌ ئاوى رووبارى دیجله‌ گلده‌داته‌وه‌ روخا.

میدیاكانى توركیا ئاشكرایانكرد "دانیشتووانى گه‌ڕه‌كه‌كانى (سه‌لمان، یاتر، كایا، باڵه‌بان، ئاكاڵان، ته‌په‌جیك) لە ئامەد له‌ مه‌ترسى درووستبوونى لافاو ئاگادار كراونه‌ته‌وه".

ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو "لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ هه‌وڵى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسییانه‌دان كه‌ به‌ هۆى شكانى ئه‌م ده‌رگایه‌وه‌ ئه‌گه‌رى درووستبوونیان هه‌یه‌".

وه‌رگێڕان: په‌یام
داڕشتنەوە: ئاهه‌نگ حسێن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure