یه‌مه‌ن: لایه‌نه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كان له‌سه‌ر ئاگربه‌ست له‌ حوده‌یده‌ رێككه‌وتن

هەواڵ / جیهان :: 13/12/2018‌ :: 201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان، له‌ كۆتایی دانوستاندنه‌كانى ئاشتى نێوان حوسیه‌كان و حكومه‌تى یه‌مه‌ن له‌ سوید ئاشكرایكرد، هه‌ردوو رێككه‌وتن كه‌ ئاگربه‌ست  له‌ شارى حوده‌یده‌ى رابگه‌یه‌نن، كه‌ به‌نده‌رێكى ستراتیژى له‌ خۆده‌گرێت و له‌ژێر كۆنتڕۆڵى حوسییه‌كاندایه‌.


ئه‌نتۆنیۆ گۆتیریش، ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ كۆنفراسێكى رۆژنامه‌وانیدا، دواى كۆتاییهاتنى دانوستاندنى لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كانى یه‌مه‌ن، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ى كانوونى یه‌كه‌م له‌ ستۆكهۆڵم رایگه‌یاند: "هه‌ردوولایه‌ن ده‌رباره‌ى شارى حوده‌یده‌ و به‌نده‌رەکەی رێككه‌وتن، به‌پێى رێككه‌وتنه‌كه‌ش هێزێكى بێ لایه‌ن له‌ ناوشاره‌كه‌ و به‌نده‌ره‌كه‌ بڵاوى پێده‌كرێت و سه‌رپه‌رشتى ئاگربه‌سته‌كه‌ش ده‌كات.

گۆتێریش راشیگه‌یاند: دانوستاندنى نێوان حوسییه‌كان و حكومه‌تى یه‌مه‌ن كه‌ له‌لایه‌ن سعودیه‌وه‌ پاڵپشتى ده‌كرێن به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: هێزه‌كانى هه‌ردوولا له‌ حوده‌یده‌ ده‌كشێنه‌وه‌ و خۆشحاڵى خۆشى نیشاندا به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ و به‌هه‌نگاوێكى گرنگى وه‌سف كرد. 

ئا/ سیروان محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure