دواین نرخى دراوه‌كان به‌كاتى داخستنى بازاڕ

هەواڵ / ئابوری :: 13/12/2018‌ :: 1934‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ی كانوونى یه‌كه‌می 2018، له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كانى دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبووه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و تمه‌ن  كه‌مێك هاته‌خواره‌وه‌ و لیره‌ش به‌رزبوه‌وه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى وت: له‌ داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا لە سلێمانی، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120.275 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بە 120.150 دینار بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ 100 دۆلار بە 120.150 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120.275 دینار.

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.025.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.030.000 تمه‌ن كاش.
- داخستنى بازاڕ: 100 دۆلار بە 1.040.000 تمه‌ن حه‌واڵه‌.

- ئەمڕۆ به‌هاى لیره‌ى توركى: 100 دۆلار به‌ 533 لیره‌.
- دوێنى چوارشـەمــــمە: 100 دۆلار به‌ 535 لیره‌ بوو.


ئا: سیروان محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure