به‌غدا 570 ملیار دینار بۆ دوو شارى هه‌رێم ده‌نێرێت

هەواڵ / ئابوری :: 13/12/2018‌ :: 16965‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى ناوه‌ندى عێراق ئاشكرایكرد كه‌ بڕى 570 ملیار دینار ده‌داته‌ هه‌ردوو لقى سلێمانى و هه‌ولێرى بانكه‌كه‌ بۆ پێدانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه‌ى له‌سه‌ریان بووه‌ و كه‌ڵه‌كه‌ بوون كه‌ قه‌رزى بانكه‌كانى ترى هه‌رێمى كوردستان بووه‌ له‌لایان .

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ى كانوونى یه‌كه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، بانكى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاندوه‌: به‌ هه‌وڵه‌كانى نێوان بانكى ناوه‌ندى و حكومه‌تى هه‌رێم توانرا پاكتاى قه‌رزى ئه‌و بانكانه‌ بكرێت، كه‌ لاى هه‌ردوو لقى سلێمانى و هه‌ولێر بوون، له‌ مانگى كانوونى ئه‌كه‌مى 2018  زیاتر له‌ (190) ملیار دینار قه‌رزى ئه‌و بانكانه‌ پاكتاوكراوه‌ و وپێشترش بڕى (380) ملیار دینار پاره‌یان وه‌رگرتوه‌ته‌وه‌.

بانكى ناوه‌ندى رونیكردوه‌ته‌وه‌، كۆى ئه‌و پارانه‌ى به‌و بانكانه‌ دراوه‌ته‌وه‌ گه‌یشتووته‌ (570) ملیار دینار، ئه‌و پاره‌ی كه‌ ماویشه‌ به‌ قیست پێان ده‌درێت.

به‌یاننامه‌كه‌ى بانكى ناوه‌ندى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ "ئه‌و رێوشوێنانه‌ى هه‌رێم و بانكى ناوه‌ندى عێراق له‌سه‌رى رێككه‌وتوون بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و بابه‌ته‌ كارئاسانى زۆر بۆ كارى سیسته‌مى بانكى له‌ هه‌رێم ده‌كات و متمانه‌ش به‌ سیسته‌مى بانكى هه‌رێم زیاتر ده‌كات.

ئا، سیروان محه‌مه‌د



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure