كچه‌ كوردێك له‌ ده‌رگاى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 13/12/2018‌ :: 337‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ى كانونى یه‌كه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:
- گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ به‌رده‌وام ده‌بن
- به‌غدا، لابردنى به‌ربه‌سته‌ كۆنكرێتییه‌كان و كردنه‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌وز به‌ڕووى هاووڵاتیاندا
- وه‌فدى پارتى و گۆڕان كۆبوونه‌وه‌
- جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران: ئابووریى هه‌رێم به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات
- پشكى هه‌رێم له‌ بودجه‌ بۆ 14% زیاد ده‌كرێت
- سه‌رۆك كۆمار بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران: كاره‌ساتى ئێزدییه‌كان به‌ یاسایه‌ك به‌ جینۆساید بناسێنن
- كچه‌ كوردێك له‌ ده‌رگاى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا ده‌دات
- فڕه‌نسا: كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى 3 كوژراو 12 بریندارى لێكه‌وته‌وه‌
- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: له‌ ماوه‌ى 2 ساڵدا 1100 چالاكوانى مافى مرۆڤ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
- ئه‌فریقییه‌ك دژى بێگانه‌كانى ئه‌ڵمانیا ده‌وه‌ستێته‌وه‌
- قوباد تاڵه‌بانى: له‌ داهاتوودا ئه‌نجامه‌كانى چاكسازى ره‌نگدانه‌وه‌ى ته‌واویان ده‌بێت
- ئیسرائیل چه‌ند تونێلێكى حزبوڵـڵا ئاشكرا ده‌كات .. بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ دروستكراون
- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: 20 ملیۆن یه‌مه‌نى له‌ مه‌ترسیدان .. په‌یوه‌ندى به‌ ئاسایشى خۆراكه‌وه‌ هه‌یه‌
- میرى قه‌ته‌ر به‌شداریى نه‌كرد له‌ لوتكه‌ى 39ى ئه‌نجومه‌نى هاریكاریى كه‌نداو له‌ سعودیه‌
- دوو شانۆییان نمایشكرد .. كۆڕێك بۆ نووسه‌ر و شانۆكار (یاسین به‌رزنجى) سازكرا

خه‌بات:
- شاره‌زایانى ئابوورى: سه‌قامگیریى كوردستان به‌لاى ئه‌مریكاوه‌ گرنگه‌
- نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ وه‌زیرى كاروبارى مرۆیى پۆڵۆنیا كرد
- پارتى و گۆڕان جه‌خت له‌ توندوتۆڵكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌
- تره‌مپ بڕیارى به‌ جینۆسایدناساندنى تاوانه‌كانى داعش دژ به‌ كریستیان و ئێزدییه‌كان واژۆ ده‌كات
- باران، مه‌ترسییه‌كى دیكه‌ بۆ سه‌ر ژیانى ئاواره‌كانى نه‌ینه‌وا .. له‌نێو كه‌مپى نه‌مرود دیمه‌نى ژیانێكى دیكه‌ى ته‌واو كاره‌ساتبار ده‌بینرێت
- به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر: له‌ ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند مانگه‌دا به‌ تۆمه‌تى جۆراوجۆر نزیكه‌ى چوار هه‌زار كه‌س ده‌ستگیر كراون
- بڕیارى دابه‌ش نه‌كردنى زه‌وى بۆ دوو به‌ش بۆ هه‌موو كوردستانه‌
- رێڤه‌به‌رێ گشتیێ ساخله‌میا پارێزگه‌ها دهوكێ: 1400 رزگاربوویێن ده‌ستێ داعشێ هاتینه‌ چاره‌سه‌ركرن
- تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایى ساڵى پۆلى 12ى ئاماده‌یى له‌ سه‌داسه‌د هه‌ڵبژاردن ده‌بێت
- نوێنه‌رى سه‌رجه‌م پێكهاته‌ ئاینییه‌كان سه‌ردانى باره‌گاى هه‌ردوو پێكهاته‌ى سابیئه‌ى مه‌ندائى و به‌هائییه‌كان ده‌كه‌ن
- گه‌رمیان .. بۆ به‌رگرتن له‌ مه‌ترسییه‌كانى لافاو تیمى فڕۆكه‌وانى جێگیرده‌كرێ
- سبه‌ینێ له‌ هه‌ولێر پاڵه‌وانیه‌تى له‌شجوانى ئه‌نجام ده‌درێت

هه‌ولێر:
- مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبوونه‌وه‌
- به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانى خولێكى سه‌ربازى ئه‌كادیمیاى زاخۆ كۆتایى هات
- ئه‌مریكا داوا له‌ عێراق ده‌كات پشت به‌ وزه‌ى ئێران نه‌به‌ستێت
- به‌رپرسى لقى 14ى پارتى: شانه‌ نوستووه‌كانى داعش له‌نێو موسڵ سه‌رقاڵى خۆڕێكخستنه‌وه‌ن
  * خه‌ڵكى ده‌شتى نه‌ینه‌وا داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن
- 3 هه‌زار و 334 كه‌س رزگار كراون .. هێشتا زیاتر له‌ 3 هه‌زار هاووڵاتى ئێزدى له‌ژێر ده‌ستى داعش ماون
- سوپاسالارى هه‌نگاریا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ كۆبوونه‌وه‌
  * شاندى هه‌نگاریا: سه‌ربازه‌كانمان له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌مێننه‌وه‌
- ده‌یان رۆژنامه‌نووس له‌ توركیا له‌ چاوه‌ڕوانى زینداندان
- له‌ مهاباد یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى زمانى كوردى به‌ڕێوه‌ ده‌چێ
- ئه‌مڕۆ، وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى به‌ هه‌ماهه‌نگى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان ساڵیادى كۆچى دوایى (عه‌لائه‌دین سجادى) به‌رز راده‌گرێ

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure