نوێترین زانیارى لەسەر تەندروستى ئەو پزیشکەى تەقەى لێکرا

هەواڵ / کوردستان :: 13/12/2018‌ :: 9167‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
(د. كەمال ئەحمەد) ئەو پزیشكەی هەفتەی رابردوو لە نۆرینگەكەی خۆی لە سلێمانی تەقەی لێكرا، نەخۆشخانەی جێهێشت.


د. تەها مەحوی، سەرۆکى لقى سلێمانی سەندیكای پزیشكانی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ى كانونى یه‌كه‌مى 2018 بە دواڕۆژی راگەیاند: (د. كەمال ئەحمەد) سێ رۆژە نەخۆشخانەی جێهێشتووە و ئێستا لە ماڵەوەیە، تەندروستی باشترە و توانای قسەكردنی هەیە.

پاشنیوەڕۆی دووشەممەی رابردوو، (د. كەمال ئەحمەد) لەلایەن كه‌سێكه‌وه‌ لە لەنۆرینگەكەی تەقەی لێكرا و بە سەختی برینداربوو، دواتر چارەسەری بەپەلەی بۆ كرا و رەوانەی نەخۆشخانەی فاروق كرا.

رۆژی چوارشەممەی رابردووش لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە تۆمەتبارەكە دەستگیركرا و لە ئیفادەی پۆلیسدا وتبووی "نەخۆشی د. كەمال بووە و غەدری لێكردووە و زەرەری پێگەیشتووە، بۆیە ئەو كارەی كردووە". 

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure