ئه‌مریكا: چالاكییه‌ موشەكییه‌كانی ئێران سنوردار ده‌كه‌ین

هەواڵ / جیهان :: 12/12/2018‌ :: 225‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌ممه‌د
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگه‌یاند: واشنتن به‌ نیازه‌ به‌ هاوكاری 15 ئه‌ندامی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ چالاكییه‌ موشه‌كییه‌كانی ئێران كونترۆڵ و سنوردار بكات.


به‌پێی هەواڵێکی ئێران ئیننتەرناشناڵی فارسی، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وتویەتی: "گه‌مارۆی ئێران له‌ بورای چه‌كدا تا ساڵی 2020 درێژه‌ی ده‌بێت و چالاكییه‌ موشه‌كیه‌كانی سنوردار و كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌".

ده‌شڵێت: "داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كه‌ین، رێكاره‌ پێویسته‌كان بۆ چاودێری و رێگریكردن له‌ به‌كارهێنانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ ئاوه‌ ئازاده‌كان و به‌نده‌ره‌كان، به‌مه‌به‌ستی خۆده‌ربازنه‌كردنی ئێران له‌ گه‌مارۆكان بگرێته‌به‌ر".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتیشی: "ئێران هه‌روه‌ها موشه‌كه‌ بالستیه‌كانی هه‌نارده‌ی یه‌مه‌ن ده‌كات".
 
ئه‌و وه‌زیره‌ له‌ كۆتاییدا ئاماژەی بەوەداوە: ئه‌مریكا پابه‌ندى ئه‌و 12 مه‌رجه‌یه‌ كه‌ بۆ ئێرانی داناوه‌ و لێی پاشگه‌ز نابێته‌وه‌.

پێداچوونەوە: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure