له‌دواى هێله‌ك زه‌رده‌كان نۆره‌ى هێله‌ك سووره‌كانه‌

هەواڵ / جیهان :: 12/12/2018‌ :: 205‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
له‌ راگه‌یاندنێكدا كه‌ دوێنێ 12/11 بڵاوكرایه‌وه‌، چاكه‌ت سووره‌كانى هۆڵه‌ندا بڕیاریانداوه‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو خۆپیشاندانى ناڕه‌زایى دژى حكومه‌تى وڵاته‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن.

سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن: "خۆپیشاندانى چاكه‌ت زه‌رده‌كان كه‌ له‌ فڕه‌نساوه‌ ده‌ستى پێكرد، له‌لایه‌ن راستڕه‌وه‌ توندڕه‌وه‌كان كۆنتڕۆڵكراوه‌، بۆیه‌ هێله‌ك سووره‌كان بڕیاریانداوه‌ بێنه‌ مه‌یدانه‌وه‌ و داواى دامه‌زراندنى هۆڵه‌ندایه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن پێویسته‌ حكومه‌ته‌كه‌ى ئێستا نه‌مێنێت".

هێله‌ك زه‌رده‌كانى فڕه‌نسا ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ خۆپیشاندان ده‌كه‌ن دژى حكومه‌ت له‌سه‌ر داواى حیزب و رێكخراوه‌ راستڕه‌وه‌ توندڕه‌وه‌كان و دژى وه‌رگرتنى كۆچبه‌رانن و داواى گۆڕانكاریى ده‌كه‌ن له‌ كه‌رته‌كانى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌دا.

ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ شه‌پۆلێكى گه‌وره‌ى ناڕه‌زایى له‌ چه‌ند وڵاتێكى ئه‌وروپى سه‌ریهه‌ڵداوه‌ كه‌ به‌ بزووتنه‌وه‌ى هێله‌ك زه‌رده‌كان ده‌ناسرێت و له‌ فڕه‌نساوه‌ ده‌ستى پێكرد و گه‌یشته‌ هۆڵه‌ندا و به‌لجیكا و ئه‌ڵمانیا و بولگاریا و هه‌نگاریا و سربستان-یش.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە