لایه‌نه‌كان خۆشحاڵن سیستمى حكومڕانى ده‌كرێته‌ په‌رله‌مانى

هەواڵ / کوردستان :: 12/12/2018‌ :: 142‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ى كانونى یه‌كه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- راگه‌یه‌نراوى هاوبه‌شى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان
* پارتى و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌
- فڕه‌نسا خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌.. ماكرۆنیش به‌ڵێنى باشكردنى ره‌وشى ژیانى خه‌ڵكى ده‌دات
- سه‌رۆك كۆمار: به‌رژه‌وه‌ندیى نیشتمانى بخرێته‌ پێشه‌وه‌ و ناكۆكییه‌كان وه‌لابنرێن
- هه‌ماهه‌نگیى نێوان هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى عیراق و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان زۆر پێویسته‌
- سه‌رۆكایه‌تیى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ناوچه‌ى سلێمانى روونكردنه‌وه‌ ده‌دات سه‌باره‌ت به‌ دۆسێى تۆمه‌تبار (ه. م)
- دووه‌مین كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و زانكۆى كوردستان (سنه‌) و زانكۆى سلێمانى
- له‌ وته‌بێژێكى هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆره‌وه‌ به‌رچاووڕونییه‌ك بۆ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان
- د. یوسف گۆران: لیستى گۆڤاره‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كان و ساخته‌كان ئاماده‌ ده‌كه‌ین
  * بۆ یه‌كه‌مین جار (22) توێژه‌ر خه‌ڵات ده‌كرێن
  * لیژنه‌یه‌ك بۆ وردبینى توێژینه‌وه‌كان
  * بایه‌خدان به‌ توێژینه‌وه‌ زیادیكردوه‌
- پلانى ستراتیژى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردن
- ئاوى شه‌تولعه‌ره‌ب بۆ به‌كارهێنان ناشێت
- رۆژنامه‌نوس و ده‌رهێنه‌ر به‌هار مسته‌فا، كۆچى دواییكرد
- پێنجه‌مین فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر بۆ شانۆ ده‌ستیپێكرد

خه‌بات:
- پارتى و یه‌كێتى راگه‌یه‌ندراوێكى هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌
- شاندێكى یه‌كێتیى ئه‌وروپا سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستانیان كرد
- زیاتر له‌ 150 هه‌زار منداڵى عێراقى به‌هۆى سه‌رما گیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌
- پاریس .. شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا كۆبوونه‌وه‌
- وڵاتێكى عه‌ره‌بى كایه‌ى ئاسمانیى خۆى به‌ڕووى فڕۆكه‌ ئیسرائیلییه‌كاندا كرده‌وه‌
- ئێران: له‌ تاقیكردنه‌وه‌ى مووشه‌كى بالیستیك به‌رده‌وام ده‌بین
  * ساڵانه‌ 40 تا 50 تاقیكردنه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه‌
- پۆلیسى سلێمانى: دوو كه‌س به‌ تۆمه‌تى گیرفانبڕین ده‌ستگیركران
- پارێزگه‌رێ دهوكێ پێشوازیا وه‌زیرا گه‌شه‌پێدانا مرۆڤایه‌تىیا حكومه‌تا پولونیا كرد
- به‌شى ساڵانه‌ى ئۆتۆمبێل له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هاتوچۆى سۆران ده‌كرێته‌وه‌
- به‌شێ راگه‌هاندنا هاتن و چوونا شێخان ل سه‌ر ئاستێ پارێزگه‌ها دهۆكێ بوو ئێكه‌م
- هه‌ولێر .. دروستكردنى زێراب بۆ رێگه‌گرتن له‌ مه‌ترسى دروستبوونى لافاو
- ئوراتورییه‌كان (ده‌ریاچه‌ى وان)ى باكوورى كوردستانیان بۆ هاتوچۆ و گواستنه‌وه‌ به‌كارهێناوه‌
- پیاوێكى چینى 15 ساڵه‌ به‌پشتى، دایكى هه‌ڵده‌گرێت

هاوڵاتى:
- لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان لارییان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌ زۆره‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم نییه‌ 
  * یه‌كێتى و گۆڕان و كۆمه‌ڵ خۆشحاڵن سیستمى حكومڕانى ده‌كرێته‌ په‌رله‌مانى
- په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى: به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵده‌دات وه‌زاره‌تى داد بۆ یه‌كێتى بێت
- پاره‌ كێشه‌ ده‌خاته‌ نێوان ره‌وتى حیكمه‌ و كاندیده‌كانیان له‌ سلێمانى
- هیچ واده‌یه‌ك بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دیارى نه‌كراوه‌
  * جێگرى سه‌رۆكى ئه‌ركانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: جێبه‌جێكردنى هه‌ندێك له‌ خاڵه‌كان پێنج ساڵى پێویسته‌
- وته‌بێژى به‌ره‌ى توركمانى: به‌شداریكردنى توركمان له‌ حكومه‌تى هه‌رێم كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى پرسى كه‌ركوك
- سه‌دان كه‌س به‌هۆى داربڕین و سه‌رپێچى ژینگه‌ییه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێن
- هێله‌ك زه‌رده‌كان كێن و فڕه‌نسا به‌ره‌و كوێ ده‌به‌ن؟
- گه‌لاوێژ هاوسه‌رى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بیره‌وه‌رییه‌كانى ده‌گێڕێته‌وه‌
- بڕیاربوو ره‌حیمى زه‌بیحى دواى خوێندنى دكتۆراكه‌ى له‌ تاران بگه‌ڕێته‌وه‌ سلێمانى

ئاژانس:
- غالب شابه‌نده‌ر بیرمه‌ندى عێراقى: ریفراندۆم مامه‌ڵه‌یه‌كى هه‌ڵه‌ بوو، به‌سه‌ر كورددا وه‌رگه‌ڕا و به‌غداى به‌هێز كرده‌وه‌
- یه‌كێتیى به‌ چوار مه‌رج ده‌چێته‌ حكومه‌ته‌وه‌
- یه‌كێتیى شێخ داود جوندى كالۆ بۆ قائیمقامى شنگال ده‌پاڵێوێت
- سوپاى توركیا دانیشتوانى چه‌ند گوندێكى هه‌رێم "زیندانى" ده‌كات
- ئه‌بوبه‌كرد هه‌ڵه‌دنى: سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم زیاده‌یه‌ و پێویسته‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌ .. به‌شێك له‌ به‌رپرسه‌ باڵاكانى یه‌كگرتوو ده‌گۆڕدرێن
- گۆڕان به‌ دوو مه‌رجى پارتى رازى ده‌بێت
- دوو ساڵه‌ له‌وێ بوون و كوردیشیان تێدایه‌ .. گروپێكى میتى توركیا له‌ رۆژئاواى كوردستان ده‌ستگیر ده‌كرێن
- 761 جار داواكاریى بینینى ئۆجه‌لان ره‌ت كراوه‌ته‌وه‌
- یه‌كێتیى مامۆستایانى كوردستان له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت

هه‌ولێر:
- هه‌زار رووفات له‌نێو گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانى شنگالدا ماون
- هاوڵاتیانى ناوچه‌ شاخاوییه‌كان داواى نه‌وت ده‌كه‌ن .. شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فر و باران روو له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
- له‌ عێراق ئاستى نه‌خوێنده‌وارى به‌رزبووه‌ته‌وه‌
- پیسبوونى هه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ وڵاتى هیند ده‌كات
- پێنج ساڵ به‌سه‌ر كۆچى دوایى هونه‌رمه‌نده‌ ناوداره‌كه‌ى هه‌ولێر به‌بێ نازى تێپه‌ڕ بوو!
  * (جه‌لال سه‌عید) ده‌نگ و سه‌داى قه‌ڵا و مناره‌كه‌ى هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردان بوو ..

وشه‌:
- وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ساڵانه‌ شه‌ش ملیار دینار قازانج ده‌خاته‌ گیرفانى بازرگانان
- د. كاوه‌ مه‌حمود: وه‌ك شیوعى پێویستمان به‌ به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌
- كێشه‌كانى ناوخۆى یه‌كگرتوو رێگرن له‌ كۆبوونه‌وه‌ و گۆڕانكارییه‌كانى حزبه‌كه‌
- په‌رله‌مانتارێك: عێراق ناتوانێ پابه‌ندى سزاكانى سه‌ر ئێران نه‌بێت و شوێنگره‌وه‌ى گاز و كاره‌باى ئێرانیشى نییه‌
- وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ چاپخانه‌ى هه‌یه‌ و چاوى له‌ كه‌رتى تایبه‌ته‌ په‌رتووكه‌كانى چاپ بكات
- هه‌ورامییه‌كانى باشوور له‌ پیشه‌ى كولتوورییان دووركه‌وتونه‌ته‌وه‌
- جگه‌ له‌ به‌نداوه‌ كۆنه‌كان هیچ به‌نداوێكى ستراتیجیى بۆ گلدانه‌وه‌ى ئاو له‌ كوردستان نییه‌
- له‌ 15 گوندى كاكه‌یى سنوورى كه‌ركوك ته‌نیا سێیان ژیانیان تێدا ماوه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure