دواڕۆژ
لە دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لەشاری هەولێر، راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە و بەپێی ناوەڕۆكەكە، هەردوولا لەسەر توندوتۆڵكردنی پەیوەندییەكانیان رێككەوتن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12-12-2018، پاش ئەوەی كۆبوونەوە، پارتی و گۆڕان لەسەر سێ خاڵ رێككەوتوون لەسەر ئەوەی بۆ دابینكردنی زیاتری سه‌قامگیری و دڵنیایی و به‌هێزبوونی هه‌رێم بۆ به‌رگه‌گرتنی ته‌حه‌دییه‌كان، هه‌نگاوی گونجاو هه‌ڵێنرێت.
دەقی راگەیەنراوەکەی
ڕاگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/12/2018 له هه‌ولێر خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه و تیایدا چه‌ند بابه‌تێكی هه‌ستیار و گرنگ خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ، له‌وانه:
یه‌كه‌م: توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌یان به گوێره‌ی قۆناغه‌كه، هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابووریی كوردستان و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه له خزمه‌ت پێشكه‌وتن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتماندا بێت.
دووه‌م: پێكه‌وه هه‌وڵی دروستكردنی یه‌كگوتاریی كوردستان بدرێت بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه هه‌یه و چاره‌سه‌ری دۆخی ئێستا بكرێ به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌ستوور بگونجێ و مافی هه‌موو لایه‌ك پارێزراو بێت.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و ئۆرگانه‌كانی دیكه، گفتوگۆ كرا و بیروڕا گۆڕدرایه‌وه و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بون كه قۆناغه‌كه و هه‌لومه‌رجه‌كه یه‌كڕیزی و مشوورخۆریی هه‌موو لایه‌كی پێویسته و ده‌بێت به ئاراسته‌ی جددی بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان و ڕیفۆرمی پێویست له بواره جیاجیاكاندا بۆ دابینكردنی زیاتری سه‌قامگیری و دڵنیایی و به‌هێزبوونی هه‌رێم بۆ به‌رگه‌گرتنی ته‌حه‌دییه‌كان، هه‌نگاوی گونجاو هه‌ڵێنرێت.
مهكهبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
ئا: ئارام غەفور