یه‌كێتی سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات
هەواڵ / کوردستان :: 12/12/2018 :: 283 جار بینراوە
دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتی ئاشكرایده‌كات: له چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌شڵێت: ئامانج له‌و سه‌ردانانه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی یه‌كێتییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوماڵی كورد.
سەعدی پیرە، وتەبێژ و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی كانونی یه‌كه‌می 2018 به دواڕۆژی راگه‌یاند: حزبه‌كه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات.
وتیشی: "ئه‌و لایه‌نانه‌ی یه‌كێتی سه‌ردانیان ده‌كات بریتین له (گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یەكگرتوو، بزوتنەوە، شیوعی، زه‌حمه‌تكێشان، سۆسیالست و پێكهاته‌كانی مه‌سیحی و توركمان) كه ئامانج لێى چارەسەری كێشەكانی نێوماڵی كورده كه پێویسته له‌م قۆناغه‌دا تێگه‌یشتن و لێك نزیكبوونه‌وه‌ی ته‌واو هه‌بێت له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان".
سه‌عدی پیره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: یه‌كێتی ده‌یه‌وێ تێگه‌یشتنی زیاتری هه‌بێت لەباره‌ی پێشبینی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر به خه‌ڵك.
پێداچونه‌وه: شیروان شه‌ریف