ده‌نگدان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ تێرێزا مەى ئه‌نجامده‌درێت

هەواڵ / جیهان :: 12/12/2018‌ :: 222‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
بڕیاره‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ی کانونی یەکەمی 2018 له‌ناو پارتى پارێزگاراندا ده‌نگدان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ تێرێزا مەى، سه‌رۆك وه‌زیرانى بریتانیا ئه‌نجامبدرێت. 

گراهام برادى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناسراو به‌ "لیژنه‌ى 1922" له‌ناو پارتى پارێزگاران رایگه‌یاند: رێژه‌ى پێویست بۆ ئه‌نجامدانى دانگدانه‌كه‌ ته‌واوده‌بێت.

راشیگه‌یاند: به‌ ره‌زامه‌ندى 48 نوێنه‌ر رێژه‌ى یاسایی ته‌واو ده‌بێت و بڕیاری ده‌نگدانه‌كه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بۆ مانه‌وه‌ یان لابردنى تێرێزاى مەى له‌سه‌رۆكى حیزب ئه‌نجام بدرێت.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: "ده‌نگدانه‌كه‌ كاتژمێر شه‌ش و نیوى ئێواره‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى گشتى ئه‌نجامده‌درێت و له‌ نزیكترین كاتیشدا ئه‌نجامه‌كه‌ى راده‌گه‌یه‌نین".

ئه‌نجامدانى ئه‌و ده‌نگدانه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تێرێزا مەى، سه‌رۆك وه‌زیرانى بریتانیا، تازه‌ ده‌ستیكردوه‌ به‌ دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌رانى ئه‌وروپادا بۆ وه‌رگرتنى دڵنیایی سه‌باره‌ت به‌ تایبه‌تمه‌ندى سنورى ئیرله‌ندا، له‌چوارچێوه‌ى ده‌رچوونى بریتانیا له‌ یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌شێوه‌ى كاتى، هه‌وڵیشده‌دات كه‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى بریتانیا رازى بكات بۆ پاڵپشتیكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌.

ئا: سیروان محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure