نرخى دۆلار دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 12/12/2018‌ :: 1508‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 12ی کانونی یەکەمی 2018 له‌ کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابەزی و 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شه‌به‌كه‌ نه‌قدیه‌) له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌راورد به‌ دوێنێ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابەزی و 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 200 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 120.325 دینار بوو.

به‌گشتی ئه‌مڕۆ به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 200 دینارە. 
100 یۆرۆ بە 136 هەزار و 750 دینارە. 
100 پاوه‌ن بە 153 هەزار و 500 دینارە.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 12هەزار دینارە.
100 لیرە بە 23 هەزار 250 دینارە.

دوێنێش به‌های دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار بە 120 هەزار و 325 دینار بوو. 
100 یۆرۆ بە 137 هەزار و 500 دینار بوو. 
100 پاوه‌ن بە 154 هەزار دینار بوو.
100 هه‌زار تمه‌ن بە 11 هەزار 350 دینار بوو.
100 لیرە بە 23 هەزار دینار بوو.

ئا: سیروان محه‌مه‌د



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure