دۆسیەى هواوى گه‌وره‌ ده‌بێت و چین دیپلۆماتکارێکی کەنەدی دەستگیردەکات

هەواڵ / جیهان :: 12/12/2018‌ :: 190‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ده‌سه‌ڵاتدارانى چین دیپلۆماتكارێكى پێشووى كه‌نەدایان ده‌ستگیركرد كه‌ پێشتر بۆ رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى كارى ده‌كرد و ئۆتاواش داواى ئازادكردنى ده‌كات، په‌كینیش نیگه‌رانه‌ له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنى به‌رپرسێكى باڵاى كۆمپانیایه‌كى زه‌به‌لاحى چینى له‌ كه‌نه‌دا.


گروپى قه‌یرانى نێوده‌وڵه‌تى رایگه‌یاند: زانیارییان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، مایكل كوفریگ، پسپۆڕى كاروبارى باكورى خۆرهه‌ڵاتى ئاسیا كه‌ پێشتر وه‌ك دبلۆماتكارێك بۆ ئه‌وان له‌ په‌كین و هۆنگ كۆنگ و نه‌ته‌وه‌  یه‌كگرتوه‌كان كاریكردوه‌، ده‌ستگیركراوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا گروپى قه‌یرانى نێوده‌وڵه‌تى روینكردوه‌ته‌وه‌: "ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستمان بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى زانیارى له‌سه‌ر چاره‌نوسى مایكل و ئازاكردنى ده‌یكه‌ین".

هاوكات حكومه‌تى چین هیچ لێدوانێكى ده‌رباره‌ى ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سه‌ بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا به‌هۆى ده‌ستگیركردنى مینگ وانتشو به‌رێوه‌به‌رى دارایی گروپى كۆمانیاكانى هواوى چینى له‌ كه‌نه‌دا، گرژى و ئاڵۆزى زۆر كه‌توه‌ته‌ نێوان په‌كین و ئۆتاوا.

ئا: سیروان محه‌مه‌د



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure