وه‌فدێكی عێراق ده‌چێته‌ ئه‌مریكا

هەواڵ / عێراق :: 12/12/2018‌ :: 190‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: وه‌فدێك ره‌وانه‌ى ئه‌مریكا ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی به‌خشینی عێراق له‌ سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران.


عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: لایه‌نی ئه‌مریكی هاریكاری عێراق ده‌بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك له‌پێناو به‌خشینی عێراق له‌هه‌ندێك له‌ سزاكان، چونكه‌ پرسی كڕینی غازی ئێرانی بابه‌تێكی هه‌ستیاره‌ به‌لای عێراقه‌وه‌، بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد: هه‌ڵوێستمان سه‌باره‌ت به‌ سزاكانی ئه‌مریكا دژی ئێران ئه‌وه‌یه‌ كه‌ عێراق به‌شێك نابێت له‌و سزایانه‌.

رۆژی سێشه‌ممه‌ 11ی کانونی یەکەمی 2018 سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی كرد له‌ ریك پێری وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا و له‌و دیداره‌یدا باس له‌ گرنگی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات كراوه‌ له‌هه‌موو بواره‌كاندا و پێویستی فراوانكردنی هاوكاری له‌ بواره‌كانی وزه‌ و نه‌وت و پرسه‌ ئابورییه‌كان.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure