فڕەنسا؛ رووداوێکی تەقەکردن کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

هەواڵ / جیهان :: 11/12/2018‌ :: 162‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەمشەو سێشەممە، پۆلیسی فڕەنسا رووداوی تەقەکردنێکی لە سەنتەری شاری ستراسبۆرگ راگەیاند کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی کوژراون و برینداربوون.


پۆلیسی شارەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 11 کەسی دیکەش برینداربوون. تەقەکەرەکەش هەڵهاتووە و تائێستا دەستگیرنەکراوە.

پۆلیس داوای لە هاوڵاتیانیش کردووە لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە. ئاماژە بەوەشدەکەن رووداوەکە لە نزیک بازاڕێکی تایبەت بە جەژنی لەدایکبوونی مەسیح روویداوە لە سەنتەری شارەکە.

ئەوەش لە کاتێکدایە چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی فراوان لە پاریس و چەند ناوچەیەکی دیکەی فڕەنسا دژی گرانی و زیادکردنی باج ئەنجامدەدرێت.


وەرگێڕ: ن. ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure