نێچیرڤان بارزانی: ئاسانكارى ده‌كه‌ین تا نه‌وتی كه‌ركوك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی عێراق به‌كاربهێنرێت

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2018‌ :: 254‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی نه‌وتی كه‌ركوك هه‌موو ئاسانكاریه‌كی نیشانداوه‌ بۆئەوەی بۆ به‌رژوه‌ندی و داهاتی گشتی عێراق به‌كار بهێنرێت.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی كانونی یه‌كه‌می2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له‌ ریك پێری، وه‌زیری وزه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

لە راگه‌یاندراوێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌: له‌ دیدارێكدا شاندی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیان كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتگیریكردنی جێگیربوونی سه‌قامگیری له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دانوستانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستانیان له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا به‌رز نرخاندووه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌: وه‌ك پاڵپشتییه‌كی به‌هێز بۆ خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌یرى ئه‌و سه‌ردانه‌ی شاندی ئه‌مه‌ریكامان كردووه‌ كه‌ وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له‌ شه‌ڕی داعشدا پاڵپشت و هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بوون.

بارزانی سوپاسی ئه‌مه‌ریكاشی كرد بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌یشتن به‌ هه‌ندێك لێكگه‌یشتن. هاوکات ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی خۆی له‌مباره‌یه‌وه‌ بگێڕێت به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ئاسانكاریه‌كی نیشانداوه‌ بۆ ئەوەی هه‌نارده‌كردن بۆ به‌رژوه‌ندی و داهاتی گشتیی عێراق به‌كار بهێنرێت.

پێداچوونەوە: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure