بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم دەستی لەکارکێشایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 12/12/2018‌ :: 5663‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید
رۆژی سێشەممە 11ی کانونی یەکەمی 2018، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجەی پەسەندکرد. لەڕونکردنەوەیەکیشدا ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت: "بەویستی خۆم وازمهێناوە".

لەڕوونكردنەوەیەكدا سامان كەریم، بەڕێوەبەری دەستلەكاركێشاوەی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە دەڵێت: "دوای زیاتر لە پێنج ساڵ كاركردن لەپۆستی بەڕێوەبەرێتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، رۆژی 11ی 12ی 2018، كۆتاییم بەكاری بەڕێوەبەری هێنا و لەم بەروارەوە وەك كارمەندێكی خزمەتكار بەردەوام دەبم".

دەشڵێت: "دەستلەكاركێشانەوەكە بەویستی خۆم بووە، بەڵام چەندین هۆكار هەبووە و لەكاتێكی گونجاودا دەیانخەمەڕوو، سوپاسی ئەوانە دەكەم كە پێداگریان دەكرد وازنەهێنم".

هەر لەو روونكردنەوەیەدا، سامان كەریم ئەوەشی خستوەتەڕوو: سەرەڕای قەیرانی دارایی و گرفتە كارگێڕییەكان، ئەوەی لەتواناماندا بووبێت لەبواری گەشتیاری ئەنجاممانداوە و ئەوانەشی لەمپەڕیان بۆ كارەكان داناوە ساردی نەكردووینەتەوە لەخزمەتكردن و هیچ گرفتێكیشم بەهۆی پۆستەكەوە لەگەڵ كەسدا نەبووە.

پێداچوونەوە: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە