دامەزراندن بۆ توێژێك دەكرێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2018‌ :: 9462‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بڕیاردەری لیژنەی ناوخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایدەكات: دوای ساڵی نوێ، دامەزراندن بەشێوەی "لەجێگەدانان" بۆ هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش بۆ هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكرێتەوە.


محەمەد شێخ وەهاب، بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ رایگەیاند: ماوەی دوو ساڵە لەجێگەدانان بۆ دامەزراندنی لە هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش نەماوە، بەپێی بەدواداچوونی ئێمە وەزارەتی ناوخۆ داوای لە سەرۆكایەتی ئەنجومەن كردووە لەجێگەدانانی ئەو توێژە بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی دەستپێبكاتەوە.

وتیشی: "بڕیارە دوای ساڵی نوێ و دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم، پۆلیس و ئاسایشی نوێ بەمەبەستی لەجێگەدانان بۆ ئەو توێژە دابمەزرێن بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان، بەڵام نازانرێت چەند كەس دادەمەزرێن.

پێداچوونەوە: ن.ر



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure