سبه‌ى پارتى و گۆڕان له‌ هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستانی :: 11/12/2018‌ :: 234‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
بڕیاره‌ سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ 12ى كانوونى یه‌كه‌م، وه‌فدێكى باڵاى خانه‌ى راپه‌ڕاندنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان سه‌ردانى هه‌ولێر بكه‌ن و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى پارتى دیموكراتى كوردستان كۆببنه‌وه‌.


له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌، چالاکی موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بە دواڕۆژى راگەیاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ى پارتى و گۆڕان پرسى پێكهێنانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێم تاوتوێ ده‌كرێت.

وتیشى: "كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌ هه‌وڵى لێكتێگه‌یشتنێك له‌نێوان هه‌ردوولا ده‌درێت تاوه‌كو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ گۆڕان بڕیار له‌باره‌ى به‌شداريكردن یاخود به‌شدارینه‌كردن بدات".

كۆبوونه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئاستى باڵا هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و یه‌كێتى له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ و له‌سه‌ر "رێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانیان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌ركوك و كێشه‌كانیان له‌ حكومه‌تى عێراق و پشتگیریكردن له‌ لیژنه‌ى تایبه‌ت به‌ كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت" رێككه‌وتن.

پێداچوونەوە: ن. ر



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure