میسر فرۆشتنی هێله‌كى زەرد ‌قەدەغە دەکات

هەواڵ / جیهان :: 11/12/2018‌ :: 289‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
وڵاتی میسر فرۆشتنی هێله‌كی زەردی قەدەغەکرد، لەترسی ئەوەی نه‌وه‌ك خەڵک هاوشێوەی خۆپیشانده‌ره‌ فڕەنسییەکان لە یادی بەهاری عەرەبی ساڵی 2011 بەکاری بهێنن.


خاوەنی ژماره‌یه‌ك دوکان لە میسر ئاشکرایانکردووە کە رێنمایی کراون هێله‌كی زەرد نەفرۆشن و تەنیا بە پرسی پۆلیس بفرۆشریت بە کۆمپانیاکان و هەر کەسێک ئەم یاسایە بشکینێت سزادەدرێت.

هەروەها سەرچاوە فەرمییەکان بڵاویانكرده‌وه‌ کە ئەم بڕیاری قەدەغەکردنە تاوەکو کۆتایی مانگی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت.

له‌ ئێستادا هێله‌ك زەرد بووە سیمبوڵی شەپۆلی خۆپیشاندانەکانی فڕەنسا کە دژی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی سه‌ریهه‌ڵداوه‌.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد
پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure