هەڵوێستی گۆڕان لەسەر کۆبوونەوەی پارتی و یه‌كێتی

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2018‌ :: 844‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال
بەرپرسێکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایدەگەیەنێت: کۆبوونەوەكه‌ی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی ئاساییە به‌ لای ئێمه‌وه‌ و گرنگ ئەوەیە ئەنجامەکەی بۆ خەڵک بێت. 

عەبدولڕەحمان موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بە دواڕۆژی راگەیاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی ئاساییە، چونکە هەموو گفتوگۆ و دانیشتنێک لە زمانی رەق و توندوتیژی باشترە، گرنگ ئەوەیە ئەنجامی کۆبوونەوەکە بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت.

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی كانونی یه‌كه‌می 2018، کۆبوونەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی باڵا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیار وایە پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم سەردانی گۆڕان بکاتەوە.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure