"ئەمساڵ وەبەرهێنان لەسلێمانی سفر بووە"

هەواڵ / ئابوری :: 12/12/2018‌ :: 288‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،زریان محەمەد
سەرۆكى لقى سلێمانى یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان ئاشكراى ده‌كات: لەشاری سلێمانی وەبەرھێنان کەمیکردوە به‌شێوه‌یه‌ك لەمساڵدا سفر بووە.

یاسین مەحمود، سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی وەبەرھێنەران بەدواڕۆژی وت: "ھەرێمی کوردستان  لە وەبەرھێناندا پاشەکشەی گەورەی کردوە ساڵ به‌ساڵ كه‌مده‌كات، بەتایبەت ساڵانی قەیرانی دارایی و لەساڵی 2017دا كە ڕەوشی ئابوری کەمێک باشتربوو، ساڵی 2018ش باشتربووه‌، بەڵام وەبەرھێنان لە سلێمانیدادا سفرە،  به‌پێى داتاكان ھەشت مۆڵەتی وەبەرھێنان دراوە، له‌ به‌رامبه‌ردا ھەشت مۆڵەت ھەڵوەشاوەتەوە".

ڕاشیگەیاند: "چەندین وەبەرھێن و سەرمایەداری شاری سلێمانی روویان لە ئێران کردوە مۆڵەتیان وەرگرتوە و پرۆژەکانیان کەوتۆتە جێبەجێکردنەوە کە کۆمپانیایەکی کوردستان لە ئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی گەورەترین کارگەیە لەنێوان سەقز و بانە،  وەبەرھێنێکی ترمان ناوچەیەکی گەشتیاری دروستدەکات لە بانە،  هه‌روه‌ها وەبەرھێنەرێکی سلێمانی لەگەڵ ئێراندا سەرقاڵی دروستکردنی ناوچەیەکی گەشتیارین لە نێوان ساوە و تاران".

وته‌بێژى یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌ران ئاماژەی بەوەشدا: کۆماری ئێسلامی ئێران یاسایەکی باشی وەبەرھێنانی ھەیە کە ھاوکاری وەبەرھێنەرانی دەرەوە دەکات كه‌ پرۆژەکانی 100% بکات بەناوی خۆیەوە، ئەمەش وایکردووە سەرمایەدار و وەبەرھێنەرانی کوردستان بچنە ئێران و وه‌به‌رهێنان بکەن.

 

پ: سیروان محەمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە