سه‌ره‌ڕاى سستى بازاڕ نرخى نه‌وت به‌رزبووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 11/12/2018‌ :: 543‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، نرخه‌كانى نه‌وت له‌ بازاڕدا به‌رزبوه‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ دووشه‌ممه‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هاته‌خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌ نه‌وتى نيشتمانى رایگه‌یاند هه‌نارده‌ى نه‌وتى كێڵگه‌ى شه‌راره‌، به‌هۆى هێرشێكى چه‌كدارى راگیرا.


كاتژمێر 4:00ى عه‌سر به‌كاتى هه‌ولێر، نه‌وتى خاوى برێنت 0.63 سه‌نت به‌رزبوه‌وه‌ و به‌رمیلێك بە 60.33 دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، هه‌روه‌ك نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تێكساسیش 1.02 دۆلار به‌رزبوه‌وه‌ به‌رمیلێك به‌ 51.52 دۆلار فرۆشرا.

دوێنێ ئێواره‌ دامه‌زراوه‌ نه‌وتى نیشتمانى لیبیا، حاڵه‌تى ئاماده‌باشى توندى راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، كه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر كێڵگه‌ى شه‌راره‌ى نه‌وتى و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌نارده‌ى نه‌وت له‌و كێڵگه‌یه‌ راگیرا.

هاوكات ستیڤن ئینیس سه‌رۆكى به‌شى مامه‌ڵه‌ له‌ ئاسیا و ئۆقیانوسى ئارام له‌ دامه‌زراوه‌ ئواندا بۆ مامه‌ڵه‌ى گرێبه‌سته‌ دواخراوه‌كانى نه‌وت رایگه‌یاند: سه‌ره‌ڕاى بڕیاردان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت، به‌ڵام هێشتا ناڕوونیه‌كى زۆر هه‌یه‌، كه‌ ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ى ئۆپیك بڕیارى له‌سه‌ر داوه‌، كاریگه‌رى له‌سه‌ر بازاڕه‌كان هه‌بێت.

رۆژى هه‌ینى رابردوو رێكخراوى "ئۆپێك" و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ سه‌ربه‌خۆكانى نه‌وت له‌ ڤیه‌ننا بڕیاندا، له‌ سه‌ره‌تاى مانگى كانوونى یه‌كه‌مى 2019 ه‌وه‌، له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو رۆژانه‌ 1.2 ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

ئا/ سیروان محه‌مه‌د 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure