پارتى و یه‌كێتى و گۆڕان له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت نزیكده‌بنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2018‌ :: 198‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى سێشه‌ممه‌ 11ى كانونى یه‌كه‌مى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:
- خه‌ڵاتى نۆبڵ بۆ ئاشتى به‌خشرایه‌ نادیه‌ موراد و دینس مۆكویگى
- فراكسیۆنى سه‌وز له‌ (نوێنه‌ران): سازش له‌سه‌ر ئیستحقاقى خۆمان ناكه‌ین
- كابینه‌ى نۆ و شه‌راكه‌تى راسته‌قینه‌
- دوورگه‌یه‌كى ئاژه‌ڵان بۆ په‌نابه‌ران ته‌رخان ده‌كرێت 
  * دانیمارك: چیتر به‌رگه‌ى خه‌رجى سه‌رئێشه‌ى كۆچبه‌ران ناگرین
- به‌بۆنه‌ى رۆژى سه‌ركه‌وتنه‌وه‌.. سه‌رۆك كۆمار: ژیانێكى سه‌ربه‌رز و دادپه‌روه‌ریى بۆ هه‌مووان 
- حه‌سیب ساڵح، سیمبولى ته‌لارسازیى و ئاوه‌دانى
  * مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ خه‌ڵاتى پێبه‌خشیوه‌
  * كۆمپانیاكه‌ى بووبوو به‌ به‌شى ناوخۆیى خوێندكاران
  * پیاوێكى راستگۆ بوو له‌به‌رئه‌وه‌ زۆر خۆشه‌ویست بوو
- زانكۆى سلێمانى مێژوویه‌كى پرشنگدار و ئاسۆیه‌كى گه‌شتر
- 10 رێگه‌ى ئاسان بۆ ئه‌وه‌ى ببیته‌ خوێندكارێكى سه‌ركه‌وتوو
- كۆنگره‌ى بیست له‌ نێوان خۆپارێزیى و كه‌شوهه‌وادا
- ئاستى ئاوى به‌نداوه‌كانى دوكان و ده‌ربه‌ندیخان ئاشكرا ده‌كرێت
- لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ 208 كه‌یسى گه‌نده‌ڵى ده‌كرێت
- كوردستانى نوێ رێز له‌ هه‌ڵوێسته‌كانى د. شاكر خه‌صباك ده‌نێت .. سه‌به‌ینێ دووتوێیه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌
- فه‌رهه‌نگى پێناسه‌كانى رێكخراوى فڕینى نێوده‌وڵه‌تى شارستانى
- كه‌ركوك، پێنجه‌مین فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تى شانۆى شه‌قام به‌ڕێوه‌چوو

خه‌بات:
- ئه‌مریكا سوپاسى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كات و به‌ڵێنى پشتیوانى به‌رده‌وام ده‌دات
- نیویۆرك تایمز: به‌هۆى كشانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ هێرشه‌كانى داعش بۆ كه‌ركوك زیادیكردووه‌
- نادیه‌ موراد: جگه‌ له‌ دادپه‌روه‌رى هیچ خه‌ڵاتێك كه‌رامه‌تى ئێمه‌ ناگه‌ڕێنێته‌وه‌
- شه‌پۆلێكى دیكه‌ى بارانبارین له‌ باشوورى كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
- كۆنفرانسى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ى ژینگه‌
- به‌غدا نایه‌وێت كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییان به‌ جینۆساید بناسرێت
  * حكومه‌تى عێراق هیچ هه‌نگاوێكى بۆ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شنگال نه‌ناوه‌
- وه‌زیرى نه‌وتى عێراق: پێشبینى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى برێنت ده‌كه‌ین
- راگه‌یه‌ندراوى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان له‌ 66هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنیدا
- دادگاى توركیا سزاى ساڵێك و شه‌ش مانگ زیندانى به‌سه‌ر عوسمان بایده‌میر و له‌یلا بیرلیك سه‌پاند
- رۆژهه‌ڵاتى كوردستان .. ئه‌مساڵ 68 به‌ندكراوى كورد له‌سێداره‌ دراون و 213 كۆڵبه‌ریش كوژراون و بریندار بوون
- فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ 87 سه‌ربازى پێشوو له‌ توركیا ده‌درێت
- عێراق .. كوژرانى 40 رۆژنامه‌وان له‌ میانى سێ ساڵدا .. به‌ ئامانجكردنى رۆژنامه‌وانان له‌لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌
- به‌یروت .. شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له‌ كۆنگره‌ى راگه‌یاندنى راپۆرتى دادپه‌روه‌ریى جۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كات
- ده‌سته‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ عێراق: هه‌رێمى كوردستان بۆته‌ لانه‌ى هه‌موو پێكهاته‌ و نه‌ته‌وه‌كان
- وه‌زاره‌تى دارایى باجى سه‌ر جگه‌ره‌ى زیاد كرد
- ئاستى ئاو له‌ به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان دوو مه‌تر به‌رزبووه‌ته‌وه‌
- زاخو .. په‌یكه‌رێ شه‌هیدا نه‌مر، قومرى ئیسماعیل حاجى هاته‌ دانان
- حكومه‌تا فره‌نسا دێ به‌رده‌وامیێ ده‌ته‌ هاریكاریێن خو بو هه‌رێما كوردستانێ
- باكوورى كوردستان .. ئه‌و گوڵه‌ ره‌شه‌ى له‌ سه‌رانسه‌رى جیهاندا ته‌نها له‌ ئورفا ده‌ڕوێت


هه‌ولێر:
- هادى عامرى: پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان پێویسته‌
- كچه‌ كوردێكى رزگاربووى ده‌ستى داعش خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى بۆ ساڵى 2018 وه‌رگرت
- مه‌ترسییه‌كانى داعش له‌ سنوورى كه‌ركوك ده‌برێته‌ ناو په‌رله‌مان
- بارانى ئه‌مساڵ به‌نداوه‌كانى پڕ كردۆته‌وه‌ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانى بوژاندۆته‌وه‌
- ل دهۆك، پێشانگه‌ها به‌رهه‌مێ كارێ ده‌ستى ژبۆ رزگاربویێن ژ ده‌ستێ داعش هاته‌ ڤه‌كرن
- ئه‌مریكا نۆپێك دژى ئۆپێك به‌كارده‌هێنێ
- ئه‌مڕۆ، هه‌ولێر فیتسڤاڵى كۆچبه‌ران ساز ده‌كات
- له‌ چین به‌ بڕى 150 ملیۆن دۆلار كارگه‌یه‌كى دروستكردنى رۆبۆت داده‌مه‌زرێت

باس:
- له‌ 200 هه‌زار تا 2 ملیۆن دینار بۆ كه‌سوكارى شه‌هیدان خه‌رج ده‌كرێت
- چاودێریى دارایى داواى گرێبه‌سته‌ گه‌وره‌كانى حكومه‌ت ده‌كات
- ئه‌مڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى و یه‌كێتى كۆده‌بنه‌وه‌
  * پارتى و یه‌كێتى و گۆڕان له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت نزیكده‌بنه‌وه‌
- له‌ سنوورى كه‌ركوك كونكردنى بۆرییه‌كانى نه‌وت له‌ حاڵه‌ته‌وه‌ بووه‌ته‌ دیارده‌
- 93 خێزانى عه‌ره‌بى هاورده‌ چوونه‌ته‌ گونده‌ كوردییه‌كانى سه‌رگه‌ڕانه‌وه‌
- وێڕاى بڕیارى لابردنیان، خاڵه‌ گومرگییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق هه‌ر ماون
- كه‌ركوك له‌ سایه‌ى ته‌عریب و خراپیى دۆخى ئه‌منیدا .. بازرگانى و به‌كارهێنانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانیش به‌ فراوانى ته‌شه‌نه‌ى كردووه‌
- حكومه‌تى توركیا منداڵانى كورد ده‌خاته‌ به‌ر خوێندنى مزگه‌وت و له‌ قوتابخانه‌ دووریان ده‌خاته‌وه‌
  * له‌ ئامه‌د 5 هه‌زار كۆرسى قورئان خوێندن كراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام 189 قوتابخانه‌ى لێیه‌
- 6 ساله‌ ئاكنجیێن خیڤه‌تگه‌ها شێلادزێ ل به‌ر مه‌ترسیێنه‌
- رانیه‌، دیارترین ناوچه‌ى به‌رهه‌مهێنانى هه‌نارى شیرینه‌ له‌ كوردستان .. هیچ ساردخانه‌یه‌ك له‌ سنوورى راپه‌ڕین نییه‌، بۆیه‌ جوتیاران به‌رهه‌مه‌كانیان هه‌رزانفرۆش ده‌كه‌ن
- ساڵ ساڵى قارچكه‌ .. قارچك بووه‌ته‌ به‌شێكى گرنگى داهاتى خه‌ڵكێكى زۆر
- جووتیارانى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌مه‌ودوا ده‌توانن به‌رهه‌مى زه‌یتوونه‌كه‌یان بكه‌نه‌ زه‌یت
- فه‌ره‌نجى، پۆشاكێكى ره‌سه‌ن و هێماى كولتوورى هه‌ورامانه‌ .. فه‌ره‌نجى بۆ زستان گه‌رمه‌ و هاوینانیش فێنك.
- كۆتربازانى هه‌ولێر داواى فێستیڤاڵى نێوده‌وڵه‌تیى كۆتر ده‌كه‌ن
  * نزیكه‌ى 10 هه‌زار به‌خێوكه‌رى كۆتر له‌ هه‌ولێر هه‌یه‌، 2 هه‌زار و 500 كه‌سیان هایلایڤ پێى ده‌ژین
- رێكخراوێكى خۆبه‌خش ئاژه‌ڵه‌ نه‌خۆش و به‌ره‌ڵاكان له‌خۆ ده‌گرێت .. ئێمه‌ سه‌گى نه‌خۆش و بریندار به‌خۆڕایى چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین و له‌ولاوه‌ش ده‌كوژرێت
- هونه‌رمه‌ندانى خۆراسان بۆ پاراستنى زمان و كولتوورى كوردى گۆرانى ده‌چڕن
- كوردێن ئێزدى دێ رێ و ره‌سمێن جه‌ژنا رۆژیێن ئێزى گێرن

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure