یه‌كێتى: كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پارتى بۆ كۆتایی ساردى نێوانمان بووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2018‌ :: 241‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی 
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 11ی كانونی یه‌كه‌می 2018 هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئاستی باڵا به‌سه‌ر په‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.


دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌عدی پیره‌ وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ كۆتایی هێنان بوو به‌و ساردییه‌ی كه‌ له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌ ماوه‌كانی رابردوو هه‌بووه‌.

وتیشی: "ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ دابه‌شكردن و دیاریكردنی هیچ پۆستێكه‌وه‌ نه‌بووه‌ و كه‌مێكی تریش به‌لاغێك له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌".

پ: سیروان محه‌مه‌د



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure