"زیاتر لەساڵێكە هیچ پڕۆژەیەك نەچووەتە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك"

هەواڵ / کوردستان :: 11/12/2018‌ :: 205‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک جەخت دەکاتەوە، هیچ پڕۆژەیەکی نوێی خزمەتگوزاری نەهاتووەتە ئەنجومەن تاوەکو گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.


راکان جبوری پارێزگاری کاتی کەرکوک لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تەواوی ئەو پڕۆژانەی ئەنجامدەدرێن دەبرێنە ئەنجومەنی پارێزگا بۆ تاوتوێکردنی و دواتر پەسەند دەکرێت.

جوان حەسەن سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لەئەنجومەنی پارێزگا بەدواڕۆژی وت: "زیاتر لەساڵێکە ئەنجومەن کۆنەبوەتەوە و هیچ پڕۆژەیەکی نوێیش نەهاتوەتە ئەنجومەن و پەسەندیش نەکراوە".

وتیشی: "ئەنجومەن تەنها ئەو پڕۆژانەی پەسەند کردووە کە لەرابردوودا بەهۆی قەیرانەوە کارکردن تێیاندا راگیرابوون و لەئێستادا پارەیان بۆ خەرجکراوەتەوە و دووبارە دەستکراوە بەئەنجامدانی".

پێداچوونەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure